٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا قەرزی نێودەوڵەتی وەردەگرێت.. جێبەجێكردنی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا كێشەكە چارە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- KDP.info-  ئەندامێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆشداری دەداتە حكوومەتی فیدراڵ لە وەرگرتنی ئەو بڕەپارەیەی كە بڕیارە وەكو قەرز لە بانكی نێودەوڵەتی وەری بگرێت. گەڕانەوەیشی بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، بە باشتر زانی بۆ ئەو هەلومەرجە ئابوورییەی ئێستا عێراق تێی كەوتووە.

ئەندامی كورد لە ‌ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان (د. بێریوان خەیلانی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "حكوومەتی عێراق لەم بارودۆخە ئابوورییەدا خەریكی وەرگرتنی بڕی ( 800 ) ملیۆن دۆلارە وەكو قەرز لە بانكی نێودەوڵەتی، ئەمەیش ئەوە دەگەیێنێت كە بەغدا ناچار دەبێت ملكەچی قبووڵكردنی مەرجەكانی بانكی نێودەوڵەتی بێت لە بڕی پێدانی ئەم قەرزە بچووكە".
(د. بێریوان ) هۆشداریی ئەوەیشی دا كە ڕازیبوونی حكوومەتی ناوەند بە مەرجەكانی قەرزی بچووك لە لایەن بانكی نێودەوڵەتییەوە هیچ پێویست نییە و گوتی: "پێویستە حكوومەتی عێراق چارەی بەپەلەی كێشەی نێوان هەولێر و بەغدا بكات بە تایبەت بە رێككەوتنی ئەم دواییەی نەوت لە نێوان هەردوولادا، بەم شێوەیەیش داهاتی دارایی زیاتر دەبێت لەم قەرزە، بێگومان ئەمەیش زۆر باشترە لە تووشكردنی گەلی عێراق بە قەرز و مەرجەكانی قەرزی بانكی نێودەوڵەتی، بۆیەیش دەڵێم حكوومەتی عێراق، چونكە هەرێمی كوردستان پابەندە بە رێككەوتنەكە و زیاتر لە بڕی دیاریكراو نەوتی ڕەوانە كرد، تەنیا لە چەند مانگی یەكەمدا نەبێت، دواتر بە زیادەوە ناردی، بەڵام حكوومەتی عێراق نەك مافی هەرێمی نەناردووە، بەڵكە زۆر كەمتری ناردووە لە بەرانبەر ئەو نەوتەی هەرێم ڕەوانەی كردووە".

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار