٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بیمەی بەزۆر بۆ‌ رووداوەكانی هاتوچۆ دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- KDP.info-  ئەندامێكی‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق ئامادە دەبێت و پڕۆژەیاسایە‌ك‌ خوێندنەوەی یەكەم و دوو پڕۆژەیاسایش خوێندنەوەی دووەمیان بۆ دەكرێت .

(د. ئەشواق جاف) ئەندامی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەعات (1)ـی پاشنیوەڕۆ، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق‌ ژمارە (2)ـی خولی یاسادانانی یەكەم لە ساڵی دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، بەڕێوە دەچێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی، لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا (بەها ئەلئەعرەجی) جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بابەتی پەیوەندیدار بە وزە و كارەبا ئامادە دەبێت، گفتوگۆكەیش سەعاتێك دەخایەنێت.
(جاف) زیاتر گوتی، دواتر خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای پەسەندكراوی رێككەوتنامەی وەرگرتنی قەرز بۆ دروستكردنی كەلوپەل و یاسای پەسەندكراوی رێككەوتن بۆ بریكاری هێنانی كەلوپەل بۆ دروستكردن لە نێوان عێراق و بانكی ئیسلامی بۆ گەشەپێدان دەبێت، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ هەردوو پڕۆژەیاسای هەمواركراوی یاسای بیمەی بەزۆر بۆ‌ كاتی رووداوی ئۆتۆمبێل و پڕۆژەیاسای بانكی ئیسلامی دەكرێت. 
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار