په‌رله‌مانتارێك: هه‌رێم سه‌ربه‌خۆیی ئابووری راگه‌یاند

هه‌ولێر-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق به‌داتا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی شیكردووه‌ته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان بڕی چه‌ند نه‌وتی بۆخۆی فرۆشتووه و، هه‌روه‌ها چه‌نده‌یشی راده‌ستی سۆمۆ كردووه..هاوكات ده‌یشڵێ: " هه‌رێم سه‌ربه‌خۆیی ئابووری راگه‌یاند".
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (ئەحمەدی حاجی ڕەشید) لە فەیسبووکەکەیدا نووسیویەتی ھەرێمی کوردستان سەربەخۆییی ئابووریی ڕاگەیاند و، پێویستە ھەموومان دەرئەنجامەکەی لەئەستۆ بگرین.
ھەروەھا گوتوویەتی، چەندۆچۆنی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لەم مانگی (٦)ـەدا لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بەم شێوەیە بووە:
۱. ھەرێم بڕی (١٦٧١٧١٠٢) ١٦ملیۆن‌و٧١٧ھەزارو١٠٢ بەرمیل نەوتی ھەناردە کردووە، واتە ڕۆژانە بڕی (٥٧٦٤٥٢) ٥٧٦ھەزارو٤٥٢ بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
۲. بڕی نەوتی ڕادەستکراو بە کۆمپانیای سۆمۆ کە نەوتی کەرکووکە (٤٢٩٢٢٢٣) ٤ملیۆن‌و٢٩٢ھەزارو٢٢٣ بەرمیل نەوتی ڕادەستی عێراق کراوە لە ڕێگەی سۆمۆوە، واتە بڕی (١٤٨٠٠٨) ١٤٨ھەزارو٨ بەرمیل لە ڕۆژیکدا.
۳. بڕی نەوتی ھەرێم کە لە نەوتەڵانەکانی ھەرێم دەرھێنراوە و ڕادەستی سۆمۆ کراوە، ڕێک (١٩٤٧١١) ١٩٤ھەزارو٧١١ بەرمیل بۆ مانگی (٦) واتە ڕۆژێ (٦٧١٤) ٦ھەزارو٧١٤ بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
٤. کەواتە ھەرێمی کوردستان بۆ مانگی (٦) نەوتی ھەرێم و کەرکووک بڕی (٤٤٨٦٩٣٤) ٤ملیۆن‌و٤٨٦هەزارو٩٣٤ بەرمیل نەوتی ڕادەستی سۆمۆ کردووە؛ واتە ڕۆژانە بڕی (١٥٤٧٢٢) ١٥٤هەزارو٧٢٢ بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، کەم‌تازۆر وەکو مانگی یەک.
٥. ڕێژەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم بۆ خۆی، بڕی (١٢٢٣٠١٦٨) ١٢ملیۆن‌و٢٣٠ھەزارو١٦٨ بەرمیلە لە مانگی (٦)ـدا، واتە ھەرێم بۆ خۆی ڕۆژانە (٤٢١٧٣٠) ٤٢١ھەزارو٧٣٠ بەرمیل نەوتی ھەناردە کردووە.
بڵند ئیبراھیم




