هه‌فته‌ی دابێ كۆتایی به‌مووچه‌ی مانگی چوار دێ

هه‌ولێر-KDP.info-هه‌فته‌ی دابێ كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌ران دێ بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه تا ئێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
بەگوێره‌ی راگەیه‌ندراوێکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە کۆپیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان نێردراوە و تێدا ھاتووە، رۆژی دوو شەممە ٦/٧/٢٠١٥ مووچەی مانگی ٤/٢٠١٥ وەزارەتەکانی ناوخۆ و شارەوانی دابەش دەکرێت.
ھەر لەراگەیندراوەکەدا ھاتووە، سێ شەممە ٧/٧/٢٠١٥ مووچەی مانگی ٤/٢٠١٥ خانەنشینان دابەش دەکرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پێنج شەممە ٩/٧/٢٠١٥ مووچەی مانگی ٤/٢٠١٥ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەریم و ئەنجوومەنی وەزیران دابەش دەکرێت، بەمەش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دێ.
بڵند ئیبراھیم




