٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گروپه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی مامۆستا ده‌ستگیركران

سەرچاوە: KDP.info

دیاله‌-KDP.info-لە پارێزگای دیالە لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە گروپێكی تیرۆریستی سەر بە داعش دەستگیركران كە كاریان دانانەوەی بۆمبی چێندراو بووە و بە وتەی سەرچاوەیەكیش گروپەكە مامۆستایەكی زانكۆ سەرپەرشتیان دەكات.

(سادق حوسێنی) سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ڕاگەیاند: "دوێشەو هێزە ئەمنییەكان گورجوگۆڵ چوونەتە گەڕەکی حەدیدی شاری باقووبە، ناوەندی پارێزگای دیالە و، تاقمە تیرۆریستێکی ٥کەسییان دەستگیر كردووە کە مامۆستایەكی زانكۆ سه‌ر‌په‌رشتیانی ده‌كردن و گروپێكی تیرۆریستی ئه‌و مامۆستایه‌بوون وه‌ك شانه‌یه‌كی نوستوو دروستی كردبوون!"
(سادق حوسێنی) گوتیشی، ئەو گروپەی سەر بە ڕێكخراوی داعش، بە تایبەت بۆمبیان دەچاند؛ لە كاتی دەستگیركردنیشدا ترۆمبیلێك و کۆمەڵە بۆمبێکیشیان پێ بووە."
كاروان جاف
 

هەواڵی پەیوەندیدار