ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى دهۆك بن

هه‌ولێر-KDP-info-ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان ـ سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گرینگه ڕێككه‌وتنەکەى دهۆكی نێوان لایه‌نه‌كانى ڕۆژئاوا جێبه‌جێ بكرێت، ئەگینا دەبێتە نەهامەتی؛ كورد پێویستى به یه‌كده‌نگییه، بە تایبەت له‌م كاته‌دا.
(نوورى بریمۆ) ئه‌ندامى سه‌ركرایه‌تیى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان ـ سووریا به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "زۆر گرنگه له‌م كاته‌دا ڕێككه‌وتنى دهۆك جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام به داخه‌وه دیاره په‌یه‌ده خەمی ڕێککەوتنەکەی نییە.، ئەگینا دەیهێشت پێشمه‌رگه‌کانی ڕۆژئاوا بۆ بەرگری بچنەوە؛ خۆی خاڵێکی ڕێككه‌وتنەکەى دهۆك ئه‌وه‌یە لایەنەکان هێزێكى هاوبه‌ش دروست بكەن و، سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان به‌شدار بن له‌و هێزەدا، کەچی هیچ دیار نییە."
دەیشڵێت: "لایەنەکانی ڕۆژاوا تا ئێستا چه‌ند جارێک ڕێک کەوتوونە، بەڵام بە کردەوە بەڵێنەکانیان نەبردووەتە سەر؛ ئۆباڵەکەیشی زیاتر وەئەستۆی ئه‌و لایەنەیە وا ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژاواى بە دەستەوەیە."
كارزان هه‌ورامى




