داعش سەربەرپرسێکی خۆیانی لەسێدارە دا

مووسڵ-KDP.info-(ئەبووعوسمان) هاوڕێ و ڕاوێژکاری (ئەبووبەکر بەغدایی) بووە و، لە شەڕی داگیرکردنی مووسڵیشدا بەشدار بووە و، بهبیانوی كودهتا داعش لهسێدارهی دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (دەیلیمەیل) داعش لە مووسڵدا بەپرسێکی گەورەی خۆیانی لەسێدارە داوە بە ناوی (ئەبووعوسمان حەسەن).
دیارە دەنگۆ داکەوتبوو گوایە ئەو بەرپرسەی داعش خۆی گورجەوە کردووە کودەتایەک لە داعشەکانی مووسڵ بکات؛ پاش دەنگۆکە گرتوویانە و لە بنکەیەکی ڕۆژئاوای مووسڵدا هەڵیانواسیوە.
(ئەبووعوسمان) هاوڕێ و ڕاوێژکاری (ئەبووبەکر بەغدایی) بووە و، لە شەڕی داگیرکردنی مووسڵیشدا بەشدار بووە و، پاشان کردوویانەتە بەرپرسێکی گەورە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە کوشتنەکەی ئەبووعوسمان، ئاژاوەی خستووەتە ناو داعشانەوە؛ زۆر چەکداری داعش ئەو کارەیان پێ ناخۆش بووە.
داعش تاوەکو ئێستا چەندین بەرپرس و چەکداری خۆی کوشتوە، شارەزایانی سیاسەتی ناوچەکە پێیان وایە داعش لە هەر شەڕێکدا بشکێ، دەکەوێتە ڕاوی چەکدارانی خۆیان!
و/ خالید ئەحمەد




