٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

20 ئەندامی هۆزی جبووریی گوللەباران كران

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- لەبەشی خۆرئاوای مووسڵدا، داعشەکان ٢٠ ئه‌ندامی هۆزی جبوورییان گوللەباران کرد، ئاخر ملیان نەدەدا بەر داعشان.

(عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی  ڕاگەیاند: "ئەم پاشنیوەڕۆیە (1/7/2015)، تیرۆریستانی   داعش لە ناوچەی بادۆشی خۆرئاوای مووسڵدا، 20 کەسیان لە هۆزی جبووری پێکەوە گوللەباران كرد."

(عیسمەت ڕەجەب) دیشڵێ، لەو ڕۆژانەدا بەرپرسە داعشەکەی قۆڵی بادۆش کەوتە بەر تیری فڕۆكە جەنگییەكان و كوژرا؛ داعشەکانیش دەستبەجێ کوێخا (موختار)ی گوندێكی ناوچەی بادۆشیان بە تۆمەتی درکاندنی زانیاری دەستگیر كرد، بەڵام خەڵكی گوندەكە هەڵگژان بە چەكدارانی داعشدا و لێ نەدەگەڕان  کوێخاکەیان ببەن، داعشیش لە داخا ئەو جبوورییە عەرەبانەیان گوللەباران كرد. 

هەژار مەموزینی

 

هەواڵی پەیوەندیدار