کوانێ کردەوەی به‌غدا؟.. ڕێككه‌وتنەکە دەشکێت

هه‌ولێر -KDP.info -ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وه‌ڵامى حكوومه‌تى عێراق ده‌داته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات جێبەجێکردنی ڕێككه‌وتن وانبێ كه به‌غدا دەیکات.
له چاوپێكه‌وتنێكدا حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم ڕێژه‌ى پێویست نه‌وت بداته به‌غدا و ئه‌و ڕێژه نه‌وته‌ى له‌سه‌رى ڕێككه‌وتن ڕاده‌ستى سۆمۆى بكات، ئه‌وه به‌غداش پێى خۆشه پابه‌ندنى ڕێككه‌وتنه‌كه بێت و وه‌ك خۆى جێبه‌جێی بكات!
)ئه‌شواق جاف( ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى ڕاگه‌یاند: "ده‌بوو له‌و مانگانه‌دا، به‌غدا هەر مانگە و ترلیۆنێك‌و٢٠٠ملیار دیناری ڕه‌وانه بكردایه به‌ڵام کەچی هەر مانگە و بە چ حاڵێک 500 ملیار دیناری ناردووە! کەچی لە مانگى نیسان هه‌رێمى كوردستان هەموو ڕۆژێ 550هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیاتریشی ڕاده‌ستى سۆمۆ كردووه؛ قسە ئاسانە، کردەوە شەرتە؛ ده‌با به‌غدا ئێستا جیا له پاره‌ى هه‌رێمى كوردستان پاره‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌یشی بدایه، به‌ڵام نه‌یداوه و، ڕێككه‌وتنه‌كه پێشێل دەکات؛ ئێستا هه‌قه حكوومه‌تى عێراق ئەو به‌رپرسیارەتییە بگرێتە ئه‌ستۆ و بزانێت كه ئه‌وه خۆیەتی ڕێككه‌وتنەکە دەشکێنێت".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "مادامەکینێ ئه‌قڵیه‌تى به‌غدا ئەوە بێ، هه‌رچه‌نده لێژنه و شاندى كوردیش بچێتە بەغدا فایدەی نییە."
كارزان هه‌ورامى




