عێراق بە ئاسانی مووسڵی پێ ناگیرێتەوە

هه‌ولێر -KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئازادكردنه‌وه‌ى مووسڵ دواكه‌وتووه؛ وا مووسڵ بووەته پایته‌ختى داعش و جێگاى مه‌ترسى بۆ هه‌موو ناوچه‌كه.
(مه‌حما خه‌لیل) فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه، له شنگال به ماڵپەڕى فه‌رمىی پارتى ڕاگه‌یاند: "ئازادكردنه‌وه‌ى مووسڵ دواكه‌وتووه و زۆر كاته‌كه‌ى تێپه‌ڕاندووه؛ وا بۆ دوو ساڵ ده‌چێت داعش مووسڵی داگیر گرتووە و، کردوویانەتە پایته‌ختى خۆیان و، هه‌موو هێزى خۆیان له‌وێ كۆ كردووەته‌وه بۆیه بوونه‌ته مه‌ترسى بۆ سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه و وڵاتانى دراوسێ له‌كاتێكدا ده‌بوو، پرۆسه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى شاره‌كه زووتر په‌له‌ى لێ بكرابایه گوتى: "داعش له‌وێوه هه‌ڕه‌شه له هه‌موو ناوچه‌كه ده‌كات، گوایە چاوه‌ڕوان بووین مووسڵ ئازاد بكرێته‌وه، كه‌چى بابه‌تى ڕومادى و تكریت و فه‌لوجه و سه‌لاحه‌دینیشی به‌دوادا هات! کەوابێ خوا دەیزانێ مووسڵ کەینێ دەگیرێتەوە".
گوتیشى: "تا داعش له‌ناو مووسڵ له‌ناو نه‌برێت به‌رده‌وام ده‌بنه مه‌ترسى بۆ سه‌ر ناوچه‌كه بۆیه ده‌بێت داعش له‌وێوه له‌ناو ببرێت".
دەر‌باره‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى شنگالیش گوتى: "به‌رنامه هه‌یه به‌ڵام كاتى خۆى ڕاده‌گه‌یێنرێت".
كارزان هه‌ورامی




