سەرۆک بارزانی وەڵامی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی مووسڵی دایەوە

ههولێر-KDP.info-جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنی مووسڵ ئاشکرای کرد، بەھۆی گرنگی وەڵامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ لیژنەکەیان، جاری دووەم داوایان لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد وەڵامی پرسیارەکانیان بداتەوە و، ئێستا وەڵامی داوەتەوە.
جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنی مووسڵ (شاخەوان عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ڕەتی کردەوە وەڵامی پرسیاری لیژنەکەیان بداتەوە، لەبەر گرنگیی وەڵامەکان لای ئەوان جارێکی دیکە نوسراویان ئاراستەی سەرۆکی ھەرێم کرد، بۆیە ئەم جارە وەڵامەکانی داوەتەوە و، خۆشم وەڵامەکانمان داوەتە لیژنەی کەوتنی مووسڵ.
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، وەڵامەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان زیاتر لەبارەی دەربڕینی ڕەزامەندیی بووە بۆ ئەوەی پێشمەرگە بچێتە مووسڵ نەکەوێتە دەست داعش، کەچی مالیکی لێ نەگەڕاوە.
ڕوونیشی کردەوە، ھەوڵ دەدەین تا ١٠ ڕۆژی دیکە ڕاپۆرتی کۆتایی ئامادە بکەین و، ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەین.
بڵند ئیبراھیم




