٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

٧٠٠ تیرۆرستی داعش کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-مانگی ڕابردوو ٧٠٠ تیرۆریستی داعش زیاتریش کوژراون و ١٦٠٢ تیرۆریستی دیکەش بریندار بوونە.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "مانگی ڕابردوو، داعش ٧٢٧ تیرۆریستی لێ کوژراوە کە زۆربەیان بە دەستی فڕۆکە جەنگییەکان و ھێزی پێشمەرگە کوژراون و، هەندێکیشیان بە دەستی خۆیان؛ ١٦٠٢ تیرۆریستی دیکەش بریندار بوونە."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی: "تیرۆریستانیش لەو مانگەدا ٣١ ئافرەت و ١٥ کوردیان کوشتووە و، ٤٩ خانووشیان تەقاندووەتەوە."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار