٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كرواتیا نوێنەرایەتیی خۆی لە هەرێم فراوانتر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 هه‌ولێر-KDP.info-له‌میانی سه‌ردانیان بۆ لای سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان، باڵیۆزی كراوتیا له‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ ده‌یانه‌وێ نوێنه‌رایه‌تیی خۆیان له‌ هه‌رێمی كوردستان فراوانتر بكه‌ن و داواتنامه‌یه‌كی فه‌رمیشی پێشكه‌یش به‌ سه‌رۆكوه‌زیران كرد تا سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان بكات..لای خۆیشیه‌وه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ داواتنامه‌كه‌ی قبوڵ كرد.

نێوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 1/7/2015 (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (یۆرگۆ فۆكاس) باڵیۆزی كرواتیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا بەڕێز فۆكاس سوپاسی ئەو پێشوازییەی كرد كە لێی كراوە و ئاماژەی بەوە دا كە هەر جارێك سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات پێشكەوتنی زیاتر و باشتر دەبنیێت و ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستانیشی بەرز نرخاند و دەستخۆشیی لە حكوومەت و خەڵك و پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئەو سەركەوتنانەی لە بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆر بە دەستیان هێناوە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئەوەی خستە ڕوو كە خوازیارن نوێنەرایەتیی دیبلۆماسیی خۆیان لە هەولێر بكەنەوە و زیاتر لەوەی كە ئێستا هەیە فراوانی بكەن و بایەخ بە پەیوەندییە دیبلۆماسی و ئابووری و بازرگانی و ڕۆشنبیرییەكانی دووقۆڵی بدەن و هەر لەم چوارچێوەیەشدا داوەتێكی فەرمی حكوومەتی كرواتیای پێشكەش بە (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد بۆئەوەی لە دەرفەتێكدا سەردانی وڵاتی كرواتیا بكات.
لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی وەیران سوپاسی هەڵوێستی بەڕێزیانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆخواست، لە هەمان كاتدا داوای لە باڵیۆزی كرواتیا لە عێراق كرد نوێنەرایەتی دیپلۆماسی خۆیان لە هەرێمی كوردستان فراوانتر بكەن و دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرینگییەكی زۆر بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی لەگەڵ حكوومەت و خەڵكی كرواتیا دەدات و لەمبارەیەشەوە هەموو هاوكاری و ئاسانكاریەكی حكوومەتی هەرێمی پیشاندا.
هەروەها بە خۆشحاڵییەوە داوەتنامە فەرمییەكەی حكوومەتی كرواتیای قبوڵ كرد و ڕایگەیاند كە لە دەرفەتێكدا سەردانی وڵاتی كرواتیا دەكات و هیوای زیاتر بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كرواتیای خواست بە تایبەتی لە ماوەی ڕابردوودا بەڕێزان وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی كرواتیا سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردبوو كە دەكرێ سەرەتایەكی باش بێت بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان. خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕی كە كرواتیا بە بایەخەوە سەیری بارودۆخی هەرێمی كوردستان دەكات.
 

هەواڵی پەیوەندیدار