داعش له سه‌ركرده‌كانی به گومانه

هه‌ولێر - KDP.info-داعش گومان له چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى خۆى ده‌كات و هەندێکیان گولله‌باران ده‌كات، هەندێکیشیانی له بەرەجه‌نگی مووسڵه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق.
سه‌عید مه‌موزینى به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى لقى 14ـى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان وای به ماڵپەڕى فه‌رمیى پارتى ڕاگه‌یاند: "سه‌ركرده‌كانى داعش له مووسڵ ناکۆکییان تێ کەوتووە؛ به‌شێكى زۆریان له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كه‌وه گومانیان لێ ده‌كرێت به‌وه‌ى خیانه‌ت دەکەن؛ زۆر جار له شه‌ڕێكدا تێك ده‌شكێن دواتر بە تۆمه‌تى جاسووسى هەندێک سه‌ركرده‌ی خۆیان له‌ناو ده‌به‌ن هه‌روه‌ك كوشتنى "عوسمان ئه‌بووحه‌فسه" كه چه‌ند ڕۆژ لەمەوبەر له‌سێداره‌یان دا؛ هەندێک له سه‌ركرده‌كانى داعش گومانیان لێ ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ى چه‌ند پارێزگایه‌كى دیكه ده‌كرێن، به تایبه‌تى سه‌ركرده‌كانى ناو شارى مووسڵ، چونكه له چه‌ند هێرشێكدا سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان تێك شکاوه و، گومانیان لێ كردوونە كه زانیاری‌یان دابێته پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق".
گوتیشى: "چه‌ند زانیاریه‌ك هه‌یه كه داعش داواى كردووه له ڕه‌قه‌وه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان بۆ بنێرنە مووسڵ، چونكه حكوومه‌تى عێراق ڕاگه‌یاندووه له دواى مانگى ڕه‌مه‌زان شەڕی ئازادكردنه‌وه‌ى مووسڵ هەڵدەگیرسێت".
كارزان هه‌ورامى




