ئهمڕۆ بۆ ئێران دوا وادهیه

ژنێف-KDP.info- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (بیبیسی) محمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لەگەڵ تیمێکی تایبەت گەیشتووەتەوە جنێف بۆ قسەکردن لەسەر کۆتا ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکان کە ئەمڕۆ دوایین وادەیەتی.
(زەریف) کە بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ هاوتا ئەمەریکاییەکەی (کیری) و بەرپرسانی تری وڵاتانی پێنج کۆ یەک گفتوگۆ بکەن لەگەڵ خۆیشیدا، (عەلی ئەکبەر ساڵحی) سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و، (حوسێن فەرەیدوون) برا و ڕاوێژکاری تایبەتی ڕوحانیش یاوەری دەکەن.
هەموو لایەنەکانی دانیشتنەکان بە دووری دەبینن کە ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکە واژۆ بکرێت، چونکە بەرپرسانی وڵاتانی پێنج کۆ یەک دەڵێن ئەگەرچی لەسەر زۆر شت ڕێک کەوتووین بەڵام هێشتا چەند پرسێک ماوە تێگەیشتن و ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت.
وڵاتانی پێنج کۆ یەک کە بریتین لە ئەمەریکا و، بەریتانیا و، فەرەنسا و، ڕووسیا و چین و ئەڵمان دەیانەوێت دڵنیا بن لەوەی کە ئێران لە چالاکیە ئەتۆمیە هەستیارەکانیدا چەکی ناوکی دروست ناکات بەر لەهەر ڕێکەتنێکی کۆتایی. ئێرانیش لە بەرانبەردا دەیەوێت سزاکانی لەسەر هەڵبگیرێن و دووپاتیش دەکاتەوە کە چالاکییە ناوکیەکانی بەمەبەستی ئاشتیە و لە بواری مەدەنیدا دەبێت.
شارەزایان پێیان وایە ئەم دوایین وادەییە چەند ڕۆژێک درێژ دەکرێتەوە تاوەکو تێگەیشتنی تەواوەتی لەسەر ڕێککەوتنەکە دروست بێت، باراک ئۆباماش تەنها تاوەکو (٩)ی تەمووزی لە بەردەستدایە بۆ ڕەوانەکردنی دوایین ڕێککەوتن بۆ کۆنگرێس. ئەوانیش لەماوەی (٣٠) ڕۆژدا چاوپێداخشاندنەوەی بۆ دەکەن و ئینجا ڕێککەوتنەکە لەلایەن ئەمەریکاوە ئیمزا دەکرێت وسزاکان هەڵدەگیرێن. وە ئەگەر ڕێککەوتنەکە دوای (٩) ی تەمموز ڕەوانەی کۆنگرێس بکرێت ئەوا (٦٠) ڕۆژ چاوپێداخشاندنەوە و هەڵسەنگاندنی تری بۆ دەکرێت.
و/ خالید ئەحمەد




