سبهینی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور، باسی ماف و ئازادی دەکات

ههولێر-KDP.info-لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور باسی بنەما سەرەکییەکان دەستووریان بڕییەوە و، بڕیارە سبهینێ دەست بە گفتوگۆ بکەن لەبارەی ماف و ئازادییەکان، بەو مەبەستەش کۆمەڵێک پێشنیار ھەیە.
(عەبدولحەکیم خەسرەو) ئەندامی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وهك ئەندامانی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور کۆ بووینەوە و، ڕێک کەوتین کە مادەکانی بنەما سەرەکیەکانی دەستوور دابڕێژینەوە و، هێشتا ماویەتی."
(عەبدولحەکیم خەسرەو) گوتیشی: "بڕیارمان داوە سبهینێ سەعات یانزەی پێشنیوەڕۆ کۆ ببینەوە و، ئەو مادانە تاوتوێ بکەین وا باسی ماف و ئازادی دەکا."
بڵند ئیبراھیم




