٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەڵێندانەسەر ئەوە نییە وا عەبادی دەیکا!

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتارەكە عەبادی بەبێبنەما دەزانێت و دەڵێ, بۆ شەش مانگ دەچێت حكومەتەكەی عەبادی مافی دارایی هەرێمی كوردستانی نەداوەو تەنها مانگانە چوارسەد پێنج سەد ملیار دینارێك دەنێرێت ئەمە چ پابەند بوونێكە كە عەبادی باسی دەكات.

رۆژی  یەكشەممە 28 حوزەیران (حەیدەر عەبادی)  سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە وتارە حەفتانەکەی خۆیدا گوتی: "حكوومەتی عێراق ئەوەی هەقی هەرێمی كوردستان بووبێ داویەتی، کەچی هەرێمی كوردستان بە گوێرەی پێویست نەوتەکە نانێرێ"! حاكم (سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنە داراییەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەم وتانەی عەبادی بە بێبنەما دەزانێت و بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای ساڵەوە یاسای بوودجەی 2015 پەسەند كراوە، بەڵام وا دەبێتە شەش مانگ حكومەتەكەی عەبادی هەقە بوودجەی هەرێمی كوردستانی نەداوە و، بوودجەی بە تەواوەتی بۆ نەناردووین. بە گوێرەی یاسای بوودجەی 2015 دەبێت حكوومەتەكەی عەبادی مانگانە ترلیۆنێك‌و٢٠٠ملیار دینار بۆ هەرێم ڕەوانە بكات، وەكو بەشێك لە عێراق، بەڵام ئەمە خۆ مانگی شەشە و كێ بیستوویەتی حكوومەتی عەبادی بە تەواوەتی بوودجەی هەرێمی كوردستانی ناردبێت؟ تەنها مانگانە چوارسەد پێنسەد ملیار دینارێك دەنێرێت ئەمە چ پابەندبوونێكە كە عەبادی باسی دەكات؟! "
ڕوونیشی كردەوە كە: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای ئەم ساڵەوە وردەوردە ئاستی بەرهەمهێنانەكەی بەرز كردەوە و كێشە تەكنیكیەكانی چارەسەر كرد و لە مانگی چواردا بە تەواوەتی و سەداسەد ئەرکی خۆی جێبەجێ کردووە و، ڕۆژانە 550هەزار بەرمیل نەوتی ڕادەستی حكوومەتەکەی عەبادی كردووە و، مانگی پێنجیش هەروا؛ بەڵام ئەوە حكوومەتەكەی عەبادییە مافی هەرێمی گل داوەتەوە و، ناینێرێت."
سەرباز واحید
 

هەواڵی پەیوەندیدار