لایەنی دەرەکی ئامادە بووە.. کۆبوونەوەکانی پێوەست بە خانەقین بێ ئاگاداری پارتی بوون

جهلهولا -KDP.info- بەرپرسێکی پارتی لە جەلەولا دەڵێت، لە سنووری قەزای خانەقین تائێستا چەند کۆبوونەوەیەک لەبارەی دۆخی ناوچەکە ئەنجام دراون و هێزى دهرهكییش بەشداری لەو کۆبوونەوانەدا دەکات، کەچی پارتیی دیموکراتی کوردستان بەشداری ناکات، ئاخر ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان بە تەنیا لەلایەن لایەنێکەوە، دڵنیایی ناداتە خەڵکی.
(عامر رەفعەت) بەرپرسی لیژنهى ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "رۆژی ھەینی بەرپرسی میحوەری گەرمەسێر و بەرپرسی مەڵبەندی خانەقین و بەرێوبەری ئاسایشی گەرمیان و قایمقامی خانەقین لەگەڵ (ھادی عامری) سەرۆکی رێکخراوی بەدر لەبارەی دۆخی ئێستا کۆبوونەتەوە، کەسیش نازانێ باسی چی کراوە.
گوتیشی، دوێنێیش پارێزگاری دیالە کە بەرپرسی مەڵبەند و بەرێوبەری ئاسایشی گەرمیان و قایمقامی خانەقین و بەرپرسێکی 'ئیتلاعات'ـی ئێرانیان لەگەڵدا بووە، ھاتوونە بۆ جەلەولا و راگەیاندنێکی گەورەیان لەگەڵ خۆیاندا ھێنابوو تا واخۆیان پێشان بدەن ھاتوون بۆ ئەوەی خەڵک بگەرێننەوە بۆ سەرماڵەکانیان، لەکاتێکدا ئەو سنوورە کاول و ھیچ خزمەتگوزارییهكى تێدا نەماوە و بە ساڵێکی دیکەش ئاوەدان ناکرێتەوە.
(رهفعهت) گوتیشى: "ئێمە وەکو پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەرێمی کوردستاندا هێزی سەرەکین، بۆیە پێویستە لەوکۆبوونەوانەدا بەشداری بکەین و، ناکرێت تەنیا لایەنێک تاکڕەوانە بەشداری لە کۆبوونەوەکاند بکات و خۆی دەربخات و وابزانێت ئێمە ئاگامان لێیان نییە، لەکاتێکدا ئیتلاعاتی ئێران ھاتووە بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا دەکات، بهڵام پارتیی دیموکراتی کوردستان بەشدار نەبێت."
بەرپرسی لیژنهى ناوچەی پارتی لە جەلەولا ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئێمە ئاگادار بین چی دەکرێت بۆ ئەو ناوچەیە، لەبەر ئەوەی دۆخێکی خراپ پێشانی خەڵکی دراوە و خەڵک تەنیا لە ڕێگەی تەنیا یەک لایەنەوە دڵنیا نابنەوە، بۆیە ئەگەر ھەموو لایەنەکان لە کۆبوونەوەکان بەشدار بن خەڵک زیاتر لە دۆخەکە دڵنیا دەبێتەوە.
بڵند ئیبراھیم




