سهركردایهتی یهكگرتوو سازانی دهوێ

ههولێر-KDP.info-بەرپرسی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی لە بادینان ئێمە وەکو یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ ئەوەداین کە پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بە سازان یەکلایی بکرێتەوە و، ڕەخنەیشمان لە کۆبوونەوەکەی ٢٣ـی حوزیران ھەیە، چونکە ھەر پرسێک بەبێ سازان یەکلایی بکرێتەوە تەنها سودی بۆ دوژمنانی کورد ھەیە.
(غازی سەعید) بەرپرسی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی لە بادینان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی لە کۆبوونەوەکەی دوێنێیاندا جەختیان لە ھەڵوێستەکەی ئێمە کردەوە کە تاکە چارە بۆ پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان سازانی نیشتمانییە؛ هەر ئەمڕۆیش ئەندامانی مەکتەب سیاسییەکەمان دەستیان کردووە بە زنجیرە سەردانێک بۆ ئەوەی ھەموو لایەنەکان لێک نزیک بکەنەوە و، لە مەکتەب سیاسییەکەی یەکگرتوودا پێکەوە کۆ ببنەوە بۆ ئەوەی لەسەر پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێم بسازێن."
(غازی سەعید) گوتیشی: "ئێمە وەکو مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕەخنەمان لە کۆبوونەوەکەی ٢٣ـی حوزەیران ھەبوو، کە بەبێ سازانی نیشتمانی کرا؛ خۆی هەر پرسێک ڕەھەندی یاسایی و سیاسییشی هەبێت دەشێ ھەردوو ڕەھەندەکەی پێکەوە چارە بکرێت."
بەرپرسی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی لە بادینان ڕوونیشی کردەوە، حکوومەت بنکەفراوانە و، زۆرینەی یاساکان بە سازان یەکلایی کراونەتەوە، بۆیە پێویستە ئەو پرسەیش بە سازان یەکلایی بکرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ھەر پرسێک بەبێ سازان یەکلایی بکرێتەوە،ھەموولایەنێک تادەگاتە ھاوڵاتیان زەرەمەند دەبن ،بۆیە جگە لەدوژمنی کورد ھیچ کەسێک سودی لێوەرناگرێت .
بڵند ئیبراھیم




