عه‌لی حوسێن: ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان قەوما كوده‌تایه‌ك بوو، به‌ڵام مرد و سەری نەگرت

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسی لقی 2ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ینێت كه: "پارتی، په‌یامێكی نه‌ته‌وه‌ییی پێیە؛ بۆیه خه‌ڵكێكی زۆر له ناوچه‌كه نیگه‌ران ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر له به‌ره‌كانی ده‌ره‌وه نه‌توانن شه‌ڕی پارتی بكه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ناوخۆدا ئه‌و به‌ره‌یه بكه‌نه‌وه؛ خۆی له‌ناو هه‌موو حزبه‌كاندا خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ر هەنه و جه‌ماوه‌رییش هەروەتر؛ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌ماندا قەوما هه‌ڵه بوو، سازانی تێدا نەکرابوو؛ به‌شێك له‌و چوار حزبه ئیستا ئیحراج بوونە، له‌به‌ر هه‌ندێك ئیعتباراتی سیاسی، چونكه ئێمه خوێندنه‌وه‌مان بۆ ئه‌و پلانه هه‌بوو، ده‌مانزانی به چ شێوه‌یه‌ك و بۆ چ مه‌به‌ستێك بووه؛ به‌ڵام ئێمه هه‌موویان وه‌ك یه‌ك سه‌یر ناكه‌ین، چونكه ئێمه گۆڕانكاریی دیكه ده‌بینین، خۆ دنیائاخری نییە."
(عه‌لی حوسێن) به‌رپرسی لقی 2ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی ڕاگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان قەوما كوده‌تایه‌ك بوو، به‌ڵام مرد و سەری نەگرت؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی ئه‌وان كاری لێ ده‌كه‌ن، ئاراسته‌یه‌كی نەزۆکە؛ له‌ناو خاكی كوردستاندا ئاراسته‌یه‌كەی ئاژاوەبزوێنە و، خه‌ڵك پێی ڕازی نینە؛ دڵنیام لایه‌نگرانی ئه‌و حزبانه خۆیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه‌دا نین، چونكه شه‌قامی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزییه و، بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان له‌و 50 ساڵەدا به چەند قۆناغێکدا تێپه‌ڕیووه، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌وان ده‌یكه‌ن قۆناغێكی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. كوردستانی تووشی دووبه‌ره‌كی و لادان له سازان كرد، بۆیه ئێمه گه‌ڕاینه‌وه بۆ پێكه‌وه‌كاركردن، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌یان نه‌كرد ئێمه زۆر ده‌رفه‌تی دیكه‌مان بۆ ڕێك كه‌وت له جیابوونه‌وه‌ی (نه‌وشیروان مسته‌فا) له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌رفه‌تی باشمان بۆ ڕێك كه‌وت بتوانین به شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه بكه‌ین له‌نێوان (نه‌وشیروان مسته‌فا) و یه‌كێتی لایه‌نگری هه‌ر لایه‌نێك بكه‌ین ته‌وازنی هێز ده‌گۆڕا، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه‌مان نه‌كرد؛ له هه‌مان كاتدا له غیابی مام جه‌لال كه حاڵی خراپ بوو، ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركۆمار دانه‌نرابوو دیسان ئێمه ئه‌و ڕۆڵه ئیجابیه‌مان بینی كه ئه‌مه پۆستی كورده، ئه‌مڕۆ له غیابی مام جه‌لالدا كه تا ئێستا كه‌سێك بۆ سكرتێری ئه‌و حزبه دانه‌نراوه ئێمه ده‌ورێکی ئیجابی له‌ناو یه‌كێتی و باڵه ناكۆكه‌كانی یه‌كێتیدا ده‌گێڕین و هه‌میش له‌ناو گۆڕان و یه‌كێتی ئه‌و ته‌وازنه ڕاده‌گرین؛ له پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشدا ده‌مانتوانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا، گۆڕان په‌راوێز بخه‌ین و ئیسلامییەكانیش وه‌لاوه بنێین؛ ئەی دەیشمانتوانی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا یه‌كێتی په‌راوێز بخه‌ین، یان له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كاندا هەروا، به‌ڵام ئێمه نه‌مانکرد چونكه وتمان به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان له‌وه‌دا نییه."
دیارە فراكسیۆنی یه‌كێتی و گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستاندا هەوڵیان دەدا كورسییەکانی كۆتاكان لا دەن؛ عه‌لی حوسێن لەو بارەیەوە دەڵێ: "مێژووی كوردستان به‌وه‌وه جوان بووه، پێكهاته‌كان له‌ناو خۆیاندا ته‌با بن و ڕێز له برایه‌تی و ته‌بایی بگرێت؛ بۆیه له‌و ڕوانگه‌وه باوه‌ڕمان به پێكهاته جیاوازه‌كان هه‌بووه، له كاتێكدا پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ره‌تا ناوی پارتیی دیموكراتی كورد بووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوای (سه‌رۆك بارزانی) و سه‌ركردایه‌تیی پارتی وا بووه كه كوردستان ته‌نیا كوردی تێدا نییه و هه‌موو پێكهاته‌كانی تێدایه ده‌بێت ڕێز له پێكهاته‌كان بگیرێت و له‌به‌ر ئه‌و بنه‌مایه ناوی پارتی كرایه كوردستانی و، له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلوولیشدا ڕۆڵی توركمان و مه‌سیحییه‌كان زۆر زۆر بووه، له كاتێكدا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا شتی وا نه‌بووه، به‌ڵام له كوردستاندا "فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری" كرایه پارێزگاری هه‌ولێر كه مه‌سیحی بوو؛ توركمانه‌كان پێگه‌یان هه‌بووه له شۆڕشدا. (سه‌رۆك بارزانی) ڕۆڵێکی سه‌ره‌كیی هه‌بووه له چەسپاندنی پشكی پێكهاته‌كان له ده‌ستوری عێراقدا؛ له ده‌ستوری كوردستانیشدا قسه‌مان ئه‌وه بووه ده‌بێت مافیان ڕەچاو بکرێت."
دەر‌باره‌ی مه‌ترسیی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه له په‌رله‌ماندا، عه‌لی حوسێن پێی وایە: "هیچ هێزێك ناتوانێت ئه‌مه بكات، چونكه ئه‌مه به ئیراده‌ی سیاسی دروست نه‌بووه، ئه‌مه به ئیراده‌ی ته‌بیعی پێكه‌وه‌ژیانی خه‌ڵكی كوردستان دروست بووه، ئه‌و خه‌ڵكه پێش دروستبوونی هێزی سیاسی پێكه‌وه ژیاون، پێكه‌وه خه‌باتیان كردووه، هیچ ئاراسته سیاسییه‌كی هه‌ڵه ناتوانێت ئه خۆشه‌ویستییه جیا بكاته‌وه، له كاتێكدا خه‌ڵكمان هه‌بووه ئاشووری بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌عس گرتوویه‌تی پێیان گوتووه تۆ مه‌سیحیت ئه‌و گوتویه‌تی نا، من بارزانیمە؛ ئاماده بووه ئه‌نفال بكرێت له‌گه‌ڵ بارزانییه‌كاندا به‌س مل نەداتە بەر به‌عس؛ بۆیه هەموو هه‌وڵی سیاسی بۆ دابڕانی ئه‌و پێكهاتانه نه‌زۆكه".
گوتیشی: "له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه‌ی كوردستان زۆر به جوانی باس كراوه؛ پێشوازیی لێ كراوه، هه‌موو ئه‌و پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ییانه ئێستا ئاواره‌ی كوردستان بوونە، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌م وڵاته ده‌مارگیر نییه، پێكهاته‌ی دیكه ڕه‌ت ناكاته‌وه، چۆن ئێستا پڕۆژه هه‌بێت بۆ دوورخستنه‌وه‌ی پێكهاته‌كان؟!"
دەر‌باره‌ی ئه‌و په‌لاماردانەی پارتی، به‌رپرسی لقی 2 ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: "پارتی، په‌یامێكی نه‌ته‌وه‌ییی پێیە؛ بۆیه خه‌ڵكێكی زۆر له ناوچه‌كه نیگه‌ران ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر له به‌ره‌كانی ده‌ره‌وه نه‌توانن شه‌ڕی پارتی بكه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ناوخۆدا ئه‌و به‌ره‌یه بكه‌نه‌وه؛ خۆی له‌ناو هه‌موو حزبه‌كاندا خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ر هەنه و جه‌ماوه‌رییش هەروەتر؛ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌ماندا قەوما هه‌ڵه بوو، سازانی تێدا نەکرابوو؛ به‌شێك له‌و چوار حزبه ئیستا ئیحراج بوونە، له‌به‌ر هه‌ندێك ئیعتباراتی سیاسی، چونكه ئێمه خوێندنه‌وه‌مان بۆ ئه‌و پلانه هه‌بوو، ده‌مانزانی به چ شێوه‌یه‌ك و بۆ چ مه‌به‌ستێك بووه؛ به‌ڵام ئێمه هه‌موویان وه‌ك یه‌ك سه‌یر ناكه‌ین، چونكه ئێمه گۆڕانكاریی دیكه ده‌بینین، خۆ دنیائاخری نییە."
عه‌لی حوسێن، ده‌ڵێت: "سه‌ركرده و سه‌رۆك دوو ده‌سته‌واژه‌ی جیاوازن؛ ده‌بێت خه‌ڵك ئه‌وه بزانێت، سه‌رۆك ڕەنگە كارمه‌ندێكی ئاسایی بێت به‌ڵام سه‌ركرده، مێژوو دروستی ده‌كات، بۆ نموونه مام جه‌لال خۆ نەساغە، یه‌كێتی بۆ كه‌سێك له شوێنی دانانێن؟ نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌مه‌نی له‌ناو یه‌كێتی و ئه‌وه ئێستاش گۆڕانه، بۆ ناتوانن كه‌سێكی دیكەی له شوێن دابنێن؟ كۆمه‌ڵی ئیسلامی تازه كۆنگره‌یان كردووه، بۆ كه‌سێكی دیكه له شوێنی عه‌لی باپیردا دانانێن؟ لێره‌وه ڕاستییه‌ك هه‌یه، پێكهاته‌ی سیاسه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا واقیعێكه، ده‌بێت ژیرانە بیخوێنینەوە؛(سه‌رۆك بارزانی) مێژوو دروستی كردووه بۆیه ئێستا له‌لایه‌ن خه‌ڵك و لایه‌نه‌كانه‌وه پشگیری ده‌كرێت."
كارزان هه‌ورامی




