٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاندن و گواستنەوەی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ ڕێک دەخرێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی کوردستان پڕۆژەیاسای ڕێکخستن و چاندن و گواستنەوەی ئەندامانی جەستەی مرۆڤیان تاوتوێ کرد و، ١٤ مادەیان لێ  پەسەند کرد؛ بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە لیژنەیەکی باڵا پێک دەھێندرێت بۆ ئەوەی کارەکە ڕێک بخەن.
(نازم ھەرکی) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد بە ھەواڵگەی پەیامنێری ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دیسان پڕۆژەیاسا ٣٢مادەییەکەی ڕێکخستن و چاندن و گواستنەوەی ئەندامانی جەستەی مرۆڤیان تاوتوێ کرد و، ١٤ مادە لێ پەسند کرد، بەڵام لەبەر ئەوەی كاته‌كه‌ ته‌واوبوو، باقی کارەکەیان خستە سبەینێ."
(نازم ھەرکی) گوتیشی، بۆ ئەوەی ئەو بێسەروبەریی کڕین‌وفرۆشی ئەندام ببڕێتەوە، لیژنەیەکی باڵا دروست دەکرێت و، ئەوان حەوجەدار (ئەوەی پێویستی بە ئەندام هەیە) و حەوجەفرۆش (ئەوەی ئەندامی خۆی دەبەخشێت) دەستنیشان دەکەن."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار