شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا: بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم لێره‌ین

هه‌ولێر-KDP.info-شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له‌میانی سه‌ردانیان بۆلای راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم رایانگه‌یاند كه، ئێمه رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به‌رزده‌نرخێنین و بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی لێره‌ین. هه‌روه‌ها دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان له ناو كۆنگرێس و خه‌ڵكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا پشتگیری زۆری هه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/6/2015 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی (رۆبێرت ویتمان) به‌رپرسی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری سه‌ربازی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا كرد، كه له ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و راوێژكاری سه‌ربازی پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه خرایه به‌رباس و شاندی میوان سوپاسی قاره‌مانێتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستانیان كرد و سه‌رۆكی شانده‌كه‌ی كۆنگرێس رایگه‌یاند، ئێمه رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به‌رزده‌نرخێنین و بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی لێره‌ین. هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان له ناو كۆنگرێس و خه‌ڵكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا پشتگیری زۆری هه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ردا (مه‌سروور بارزانی)، وێڕای به‌خێرهێنانی شانده‌كه، سوپاسگوزاری خۆی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دووباره كرده‌وه بۆ هاوكاری و یارمه‌تیدانی كوردستان له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا و رایگه‌یاند، پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له مه‌سه‌له‌ی دابینكردنی چه‌ك و پێداویستییه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه‌دا زیاتر هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات، چونكه ئه‌م شه‌ڕه به ته‌نها شه‌ڕی كوردستان نییه، به‌لكو شه‌ڕی هه‌موو هێزه‌كانی جیهانی ئازاده.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی باسی له ژماره‌ی شه‌هید و بریندارانی هێزی پێشمه‌رگه كرد و روونیكرده‌وه، دواكه‌وتنی پێداویستییه سه‌ربازیه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری به‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی شه‌هید و برینداره‌كان ده‌بێت. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند،، ده‌بێ حكوومه‌تی فیدراڵ له به‌غدا ئه‌ركه ده‌ستووریه‌كانی به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا به تێروته‌سه‌لی باسیان له كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرد و هاوڕابوون، كه پێویسته به پێی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان هه‌وڵ بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان بدرێ، به‌تایبه‌تی ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشه.




