داعش تێك به‌ربوونه‌وه

مووسڵ-KDP.info-سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له ڕه‌وشى شارى مووسڵ ئاشكراى ده‌كات تیرۆرستانى داعش جگە لەوەی ئاژاوەیان تێ کەوتووە، کۆمەڵە منداڵێکیشیان گوللەباران کردووە! لەو لایشەوە فڕۆكه جه‌نگییه‌كان كارگه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییەکی داعشیان، بە کارگە و پسپۆڕە داعشەکانی ناویەوە کوتاوە.
(سه‌عید مه‌موزینى) به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له گوندى له‌ك لە ڕۆژهه‌ڵاتى شارى مووسڵدا دوو دەستە تیرۆرستی داعش له‌سه‌ر مارەبەزۆرکردنی ئافرەت، لێیان بووەتە شەڕ و، پێنجیان لە یەکتر کوشتووە! یه‌كێك له‌كوژراوه‌كان ئەمیر بووە و، حاجى عه‌بدوڵلا ئه‌بوعەیشێی ناوە."
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ڕاگه‌یێنگەى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ گوتیشى: "ئەو ٢٥ منداڵە دیلە مووسڵییەی له شارى ڕه‌قه‌وه هه‌ڵاتبوونەوە بەرەو مووسڵ، کەوتنەوە بۆسەی داعش، هەر٢٥کەیان گوللەباران کران!"
(مه‌موزینى) گوتیشی: "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان كارگه چه‌كێکی بۆمبڕێژ‌كردنى ترۆمبێلیان له‌و ته‌له‌عفه‌رەی بن دەستی داعشاندا بۆردوومان كردووە، کارگەکە و، 14 داعشە ته‌قه‌مه‌نیشناسیشیان تێدا بردووە؛ هەندێکیان بیانی بوونە.
نه‌شوان به‌رزنجى




