له باشیكدا ئه‌میرێك و 14 تیرۆریستی دیكه كوژران

باشیك-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له میحوه‌رى باشیك ڕایده‌گه‌ینێت له ئه‌نجامى بۆردوومانكردنى بنكه و باره‌گاكانى تیرۆریستانى داعش له گوندێکی شاره‌دێى باشیكدا ئه‌میرێك و کۆمەڵە تیرۆریستە داعشێک كوژران و، چه‌ند ئۆتۆمبێلیشیان لێ سووتا.
(سه‌عید مه‌موزینى) به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له میحوه‌رى باشیك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و تۆپخانه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى باشیك مۆڵگه و باره‌گاكانى تیرۆرستانى داعشیان له گوندى 'خراب‌ده‌لیل'ـدا لە شاره‌دێى باشیك تێرکوت کرد."
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ڕاگه‌یێنگەی لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ گوتیشى: "به پێى زانیاری له ئه‌نجامى ئه‌و بۆردوومانه‌دا، 15 تیرۆریستى داعش کوژراون کە (عه‌جیل ئاده‌م) ناوێکیان کە ئەمیریش بووە، بە خۆی و هه‌مه‌رەکەیەوە سووتاوە."
نه‌شوان به‌رزنجى




