٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەفتەی دادێ پارەی خوێندکارانی بەرنامەی تواناسازی دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خوێندکارانی تواناسازی ئاگادار دەکاتەوە ئەوانەی چەکی خەرجیان بۆ کراوە حەفتەی دابێتەوە بۆ وەرگرتنی پارەکەیان سەردانی بانکە بازرگانییەکانی شارەکانیان بکەن.

بە پێی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە ڕوونووسێکیشی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، خوێندکارانی  بەرنامەی تواناسازی  ئاگادار کراونەتەوە، ئەوانەی چەکیان بۆ ئامادە کراوە، با ڕۆژی یەکشەممە  ٥/٧/٢٠١٥ سەردانی  بانکە بازرگانیەکانی شارەکانی خۆیان بکەن و پارەی خۆیان وەر‌بگرن.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار