"ناچار نین تا ئاخر ساڵ چاوه‌ڕێ بكه‌ین"

به‌غدا-KDP.info-ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى نه‌وت‌وگاز له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ڕایده‌گه‌ینێت حكوومه‌تى ناوه‌ند ته‌نها به زاره‌كى و له دانیشتنه‌كاندا دەڵێ پابه‌ندە و بە کردەوە هەر خەریکی پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکەیە؛ کەوابوو هه‌رێمى كوردستان ناچاره ڕێگاى دی بگرێته به‌ر.
(د. تارق گه‌ردى) ئه‌ندامى كورد له لیژنه‌ى نه‌وت‌وگازى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: " دواى ڕێككه‌وتنەکەی 2/12ـى پارساڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به نیه‌تێكى پاكه‌وه بڕه نه‌وتى دیاریكراوی ناردووە؛ له چه‌ند مانگى یه‌كه‌مدا چه‌ند كه‌موكورتییه‌ك هه‌بوو به‌ڵام دواتر چاره‌كرا و، تەنانەت لە مانگى ئایاردا لە ڕێژە دیاریکراوەکەیش زیاتری نارد، کەچی حكوومه‌تى ناوه‌ند وه‌كو پێویست نایه‌ته پێشەوە؛ بۆ چه‌ندین جار شاندى حكوومه‌تى هه‌رێم و دوو جار زیاتریش به سه‌رۆكایه‌تیى (نێچیرڤان بارزانى) سه‌ردانى به‌غداى كردووه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڵام له دانیشتنه‌كاندا ئه‌وان به‌ڵین ده‌ده‌ن و نایبەنە سەر؛ دوایین لێدوانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكوومه‌تى عێراقیش بەڵێنی داوە ڕێككه‌وتنه‌كه جێبەجێ بکات به‌ڵام بە کردەوە هیچیان لێ نابینین؛ ئەوەتا نه‌ك سه‌دا17مان بۆ نانێرن به‌ڵكو ته‌واوى مووچه‌شمان بۆ نانێرن."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى نه‌وت‌وگاز گوتیشى: "ئه‌مانه واى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد ڕاسته‌وخۆ به‌شێك له نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بنێرێت بۆ بازاڕه‌كانى جیهان و به‌شێكى تریشی بە كۆمپانیاى سۆمۆدا ده‌نێرێت، له‌وانه‌یه ئا له‌و دوو حه‌فته‌یەدا هەندێکی لێ کەم کرابێتەوە؛ ئۆباڵەکەیشی وا لە ئەستۆی حكوومه‌تى ناوه‌نددا؛ جارێ با بزانین حكوومه‌تى ناوه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى جێبه‌جێ ده‌كات یاخود نا، ئەگەر نایکات، خۆ ناچار نین تا ئاخر ساڵ چاوه‌ڕێ بكه‌ین."
(گه‌ردى) ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه: "تا ئێستا مووچه‌ى مانگى چوار به ته‌واوەتى نه‌دراوه به‌ڵام له لاى خۆیان مووچه‌ى مانگى 6یش دابه‌ش كراوه! مادامەکینێ ئەوا هەر عێرا‌ق‌عێراقیانە، ئیتر ئەم جیاوازیخستنە یانی چی؟ بۆچى نه‌وت بنێرین و مووچه‌شمان نه‌نێرن؟ سه‌ڕه‌راى ئه‌مانه‌ش ئێمه مافى ئه‌وه‌مان هه‌یه له دادگاى باڵاى فیدراڵەدا شکاتی حكوومه‌تى ناوه‌ند بکەین بزانین بۆچی بەغدا یاساى بوودجه‌ى ئه‌مساڵ پێشێل دەکات؟! ئەگەر کار هەروا بڕوات هه‌رێمى كوردستان ناچاره ڕێگاى دی بگرێته به‌ر و، نەوتی خۆی بفرۆشێت."
نه‌شوان به‌رزنجى




