٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دهۆک پاڵاوگه‌یەکی هەرە گەورەی بەرهەمهێنانی به‌نزینی بۆ دروست دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ له‌ پەرلەمانى كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت پێشنیاره‌كه‌ى ئێمه‌ و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ دروستكردنى پاڵاوگه‌یه‌ك بۆ شارى دهۆك.

(به‌یار تاهر دۆسكى) په‌رله‌مانتار له‌ فراكسیۆنى زه‌ردى پەرلەمانى كوردستان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و ووزه‌ به‌‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "پێشنیارێك ئێمه‌ و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا خستمانه‌ ڕوو و ئاراسته‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مان كرد بۆ دروستكردنى پاڵاوگه‌یه‌كى پیشكه‌وتوو بۆ شارى دهۆك و ئێستا كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین بێگومان دروستكردنى ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌ كارى پێویسته‌ و كاتیشى ده‌وێت و، ‌پلانی دەوێ."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ ڕایشیگه‌یاند: "خۆی دهۆک ئەگەر پاڵاوگه‌ی لێ بێ، تووشی بێ‌به‌نزینی نابین."
(دۆسكى) گوتیشى، ڕه‌زامه‌ندی حکوومەتیشمان بۆ ئەو کارە وەرگرتووە.
نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار