ده‌زگای بارزانی، كۆمه‌كی 5 هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت و په‌نابه‌ری كرد

ھەولێر -KDP.info-ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه كۆمه‌كی 5 هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت و په‌نابه‌ری له‌كه‌مپه‌كانی به‌حركه، توڕه‌ق، قوشته‌په، باسرمه و گوێڕ، كرد.
له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه به‌درێژایی ئه‌و مانگه، خۆراك و پێداویستی به‌سه‌ر كه‌مده‌رامه‌تان له هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كات، له‌و میانه‌شدا ده‌زگا به هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی بڕی 1000 كارتۆن خۆراكیان له ناحیه‌ی گوێڕ به‌سه‌ر ئاواره‌ی كورد و عه‌ره‌بدا دابه‌شكرد. هاوكات له‌درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، له كۆمه‌ڵگه‌ی توره‌قی سه‌ر به شاری هه‌ولێر، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی مانگی سووری ئیماراتی هه‌ستان به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 1000 خێزانی كه‌مده‌رامه‌تدا.
به‌مه‌به‌ستی هاریكاریكردنی په‌نابه‌رانیش ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كه‌لوپه‌ل و پێداویستی له‌رێگه‌ی ئۆفیسه‌كانیه‌وه به‌سه‌ر په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، له‌و میانه‌شدا له كه‌مپی قوشته‌په ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌ڵمه‌تێكدا به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، هه‌ستا به دابه‌شكردنی 1500 كیس جلوبه‌رگ به‌سه‌ر په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كه‌دا.
هاوكات له كه‌مپی به‌حركه به‌هه‌مانشێوه ئۆفیسی ده‌زگا به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی هه‌ستان به دابه‌شكردنی نان به‌سه‌ر 1500 خێزاندا كه هه‌ر خێزانێك 2 ده‌سته نانیان پێدرا. له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی 10 ماتۆرسكیل به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا، به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی له گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان. هاوكات له كه‌مپی باسرمه، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ستا به دابینكردنی 4 موبه‌ریده بۆ مزگه‌وتی ناو كه‌مپه‌كه.




