فراكسیۆنى پارتى داواى له سهرۆكى پهرلهمان كرد داواى لێبوردن بكات

هەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا روونكردنهوهیهكی بۆ رای گشتیی كوردستان بڵاو كردهوه و، تێیدا ڕاگەیەنرا کە داوایان لە سەرۆکی پەرلەمان کردووە، بە هۆی پێشێلکارییە یاساییەکانەوە داوای لێبووردن بکات.
له راگهیەنراوهكهدا فراكسیۆنى پارتى گوتی: له دانیشتنى 23ى حوزهیراندا، سهرۆكى پهرلهمان پهیرهوى ناوخۆى پێشێل كرد.
فراكسیۆنى پارتى گوتیشی: له قۆناغێكدا دهژین كه لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیمان به سازانه، بەڵام لە کۆبوونەوەی ٢٣ـی حوزێراندا سهرۆكى پهرلهمان بێلایهنى خۆى له دهست دا. هەربۆیە
داوایان له سهرۆكى پهرلهمان كرد داواى لێبوردن بكات.
فراكسیۆنى پارتى لە پەیامەکەیاندا کە بۆ رای گشتیی کوردستان بوو جەختیشی کردەوە کە: خوێندنهوهى چوار پرۆژهیاساكه، پێشێلكردنى بڕیارى دادگاى فیدراڵى بوو.
سێشەممە 23ـی حوزەیرانی 2015، پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ژمارە 17دا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ چوار پرۆژەیاسا كرد كە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2005 ی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پێشكەشكرابوون.
فراکسیۆنی پارتی، تورکمان، مەسیحی، سۆشیالیست و ئاراستەی سێەم کۆبوونەوەی پەرلەمانیان بایکۆت کرد، بەهۆی ئەوەی کە ئەو پرۆژەیاسایانە تاکلایەنە پێشکەش کراوە و دەبێت پێشتر سازانی لەسەر بکرێت.
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بە داوەتنامەیەك داوای لە كۆنسووڵخانەكانی وڵاتان لە هەولێر کردبوو، كە ئامادەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بن، بەڵام تەنیا سەرپەرشتیاری یەكەمی كۆنسووڵخانەی ئێران بەشداریی كۆبوونەوەكەی كرد.




