سەرلەشکری کوردستان: سه‌رۆك بارزانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى راسپارد هاوكاریى شه‌ڕڤانان و خه‌ڵكى رۆژئاواى كوردستان بکەن

شنگال -KDP.info- سەرلەشکری وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان دەڵێت، (مه‌سعوود بارزانى) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى راسپارد هاوكاریى شه‌ڕڤانان و خه‌ڵكى رۆژئاواى كوردستان بكه‌ن له شه‌ڕى دژى تیرۆریستانى داعش.
فەریق (جەمال محەممەد ئیمێنکی) سەرلەشکری وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "به‌ڕێز (مه‌سعوود بارزانى) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى راسپاردووه كه دواى رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى رۆژئاواى كوردستان به تایبه‌تیش له كۆبانێ و حه‌سه‌كه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و به‌پێى توانا هاوكاریى شه‌ڕڤانان و خه‌ڵكى كۆبانێ و حه‌سه‌كه و رۆژئاواى كوردستان به گشتى بكه‌ن."
دەربارەی دۆخی شنگالیش فەریق (جەمال محەممەد ئیمێنکی) گوتی، ئەوە ھێزی پێشمەرگەیە کە لە ھەموو روویێكه‌وه زۆر بەھێز بووە، بۆیە ناتوانن وەکو پێشووتر ھێرش بکەن، ئەگینا دوژمن بوونی ھەیە و هەر جێی مەترسین.
سەرلەشکری وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان، گوتیشی: "لە میحوەری شنگال داعش بەردەوام جموجۆڵی ھەیە و تەقەش بەردەوامە، بەڵام ھیچ ھێرشێکی بەھێز نەکراوە بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە و ئەگەر ھێرشیش بکەن سەرکەوتوو نابن."
(ئیمێنكى) هەروەها دەڵێ: "رەوشەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و ھێزی پێشمەرگەش لە سەنگەرەکانیان لە ئامادەباشیی تەواودان و، ھەر ھێرشێکیش بکرێت تێک‌دەشکێندرێت، هەڵبەت وەک جارانیش ناتوانن ھێرشی فراوان بكه‌ن، تەنیا خۆیان نزیک ده‌کەنەوە و تەقە دەکەن و ھێزی پێشمەرگەش بە توندی وه‌ڵامیان دەداتەوە."
سەرلەشکری کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا ھێزی پێشمەرگە لە ھەموو روویێکەوە لە داعش بەھێزترە، لە ڕووی چەک و تەقەمەنی و ورە و تاکتیکی شەڕیشەوە، بۆیە داعش وەک جاران ناتوانێ ھێرشی فراوان بکاتە سەر ھێزی پێشمەرگە و، ناتوانێ پێشڕەوی بکات، ئەگینا دوژمن بوونی ھەیە.
شیاوی باسە کە، پێشتریش سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامێكدا داواى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هێزى هاوپه‌یمانان كردبوو كه هاوكارى گه‌لى كوردستان بكه‌ن له شه‌ڕى دژى تیرۆریستانى داعش و هه‌روه‌ها داواشى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد هاوكاریى خه‌ڵكى رۆژئاواى كوردستان بكات.
بڵند ئیبراھیم




