٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ده‌زگاى بارزانی لە کۆنفرانسی كۆمسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى جیهاندا، بەشداری ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- جیا له‌ ساڵانى رابردوو و به‌ بانگهێشتنامه‌ى فه‌رمیى كۆمسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى جیهانى، ده‌زگاى خێرخوازیى بارزانى وه‌ك یه‌كه‌م ده‌زگای خێرخوازیی كوردى لە "كۆنفرانسى راوێژكارى ساڵانه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى جیهانى له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان"‌ بەشدار ده‌بێت.

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مساڵ کە له‌ژێر ناونیشانى "كۆنفرانسى راوێژكارى ساڵانه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى جیهانى له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان" ده‌بێت و زیاتر له‌ 230 رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى له‌ سه‌رتاسه‌رى جیهان به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن. ئه‌م كۆنفراسه‌ له‌ سێ رۆژى سه‌ره‌تایى مانگى 7ى ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت و شاندی ده‌زگای خیرخوازیی بارزنییش به‌ سه‌رۆكایه‌تى (مووسا ئه‌حمه‌د) و به‌ ئه‌ندامه‌تیى (كارزان نوورى) به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌زگا به‌شدار ده‌بن.

به‌ستنی ئه‌م كۆنفرانسه‌ ده‌رفه‌تێكى گرینگه‌ بۆ ده‌زگاى خێرخوازیى بارزانى بۆ گه‌یاندنى په‌یامى بارزانی نه‌مر به‌ ته‌واوى دونیا و، هه‌روه‌ها بۆ راكێشانى سه‌رنجى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌مه‌ڕ بارودۆخى ئه‌مڕۆى كوردستان له‌ ڕووى مرۆیى و ئه‌م دۆخه‌ ناله‌باره‌ى كه‌ دروست بووه‌. به‌ده‌ر له‌وه‌ش وێستگه‌یه‌كى گرینگ ده‌بێ بۆ ناساندنى ده‌زگا به‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌كى زیاتر بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ رێگه‌ى ده‌زگاى خێرخوازیى بارزانییه‌وه‌.
بانگهێشتى رێكخراوى له‌ شێوه‌ى ده‌زگای بارزانی وه‌ك رێزلێنانێكه‌ له‌ كار و چالاكییه‌كانى و ره‌خساندنى ده‌رفه‌ته‌ بۆ دروستكردنى لۆبى و كۆنتاككردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان.
 

هەواڵی پەیوەندیدار