٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور، بە ماددە تەواوبووەکاندا دەچنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر  -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور دەڵێت، بنەما سەرەکییەکانی پڕۆژەى دەستوور تەواو بووه‌ و بۆ دووبارە پێداچوونەوە بەو ماددانە و رێکخستیان، ئەمڕۆیش جارێکی دیکە لیژنەکەیان کۆ دەبێـتەوە و دواتر دەچنە سەر ماددەکانی باسی ماف و ئازادییەکان.

(عەبدولحەکیم خەسرۆ) ئەندامی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لیژنەکەیان توانیویەتی بنەما سەرەکییەکانی پڕۆژەى دەستوور تەواو بکات و بڕیارە ئەمڕۆیش لیژنەکەیان جارێکی دیکە کۆ ببێتەوە و پێداچوونەوە بەو ماددانە بکەن کە تەواویان کردوون و رێکیان دەخەنەوە، بۆئەوەی جارێکی دیکە نەگەڕێنەوە سەری. دواتر دەچنە سەر ماددەکانی باسی ماف و ئازادییەکان.


بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار