كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌كان و لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه دواخرا

ھەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان و لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه بۆ سبەی سێشەممە دواخرا.
(به‌یار تاهر دۆسكى) ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى كوردستان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: بڕیار بوو ئه‌مرۆ لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان كۆ ببینه‌وه كه له‌سه‌ر داخوازیى خۆى بڕیار بوو ئاماده بێت، به‌ڵام بۆ سبه‌ى دواخرا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان هه‌یه.
(دۆسكى) گوتیشى: "ئاماده‌بوونى وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌كان بۆئه‌وه‌یه تا له‌سه‌ر كێشه‌ى قه‌یرانى به‌نزین و سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه بدات.
نه‌شوان به‌رزنجى




