به درێژایی سنووره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سووریادا، توركیا دیواری كۆنكرێتی دروست ده‌كات.. ترسی له سه‌رپێكه‌وتنی ده‌وڵه‌تی كوردستانیش هه‌یه

هه‌ولێر-KDP.info- توركیا له هه‌وڵدایه دیوارێكی كۆنكرێتی به درێژایی 911 كیلۆمه‌تر و به‌رزیی 3 مه‌ترونیو له نێوان سنووره‌كانی و وڵاته‌كه‌ی و سووریادا دروست بكات، كه به كامێرای چاودێری كۆی ئه‌و شار و شارۆچكانه‌ی توركیا كه ده‌كه‌ونه سه‌ر سنوور چاودێری ده‌كرێن.
وه‌ك ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له زاری به‌رپرسانی توركیاوه باسی ده‌كه‌ن، ئه‌م دیواره كۆنكرێتییه بۆ ئه‌وه‌یه تا ڕێ له هاموشۆی چه‌كداران و ئه‌مدیووئه‌ودیوكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانیان بگیرێت.
به‌ڵام به‌هێزبوونی پێگه‌ی كوردانی رۆژاوای كوردستان كه هاوسنووری توركیایه، پرسێكه و كاریگه‌رییه‌كانیشی بۆ توركیا هه‌م جێی نیگه‌رانی و هه‌میش مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه و قورسه بۆی نادیته‌ی بگرێ. چونكه شه‌ڕوانانی ڕۆژاوا ده‌یانه‌وێ سێ ناوچه پێكه‌وه ببه‌ستنه‌وه كه له‌وپه‌ڕی حه‌سه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و به گرێ سپی و كۆبانێدا تێپه‌ڕ ده‌بێ تا ده‌گاته عه‌فرین.
چاودێران باوه‌ڕیان وایه كه، كوردانی ڕۆژاوا ئه‌م كاره‌یان له‌و پێناوه‌دایه تا به‌یه‌كجاری داعش له سنووره‌كانی توركیا داببڕن و ڕێ له كۆمه‌كه‌كانیان بگرن؛ ئه‌م جێ پێ قایمكردنه‌ی كوردیش له ناوچه كوردییه‌كانی سووریا، له ڕوانگای توركیاوه وایه كه، ئه‌گه‌ر بێت و هاوسه‌نگییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕێگر نه‌بن، ئه‌وا ده‌وله‌تی كوردی داده‌مه‌زرێنن. ئه‌م نیگه‌رانییه‌ی توركیا هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه پارتیی دیموكراتیكی گه‌لان(هه‌ده‌په) له‌م دواهه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌ی وڵاته‌كه‌یدا به ده‌ستی هێنا.
هه‌ردوو پێشووه‌چوونی پرسی كوردیش له‌سه‌ر ئاستی سیاسی له توركیا و له‌سه‌ر ئاستی مه‌یدانییش له ڕۆژاوای كوردستان، دوالێدوانی سه‌رۆككۆماری توركیا(ئه‌ردۆغان)ی ه‌ب دوای خۆیدا هێنا كه به ئاشكرا رایگه‌یاند، هه‌رگیز ڕێ به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی نادات كه له ڕۆژاوای كوردستان.
زریان زیاد




