نهمسا پابهندیی خۆی له كۆمهكه مرۆییهكانی بۆ ههرێمی كوردستان دووپات كردهوه

نەمسا-KDP.info- له دیداریدا لهگهل بهرپرسی فهرمانگهی پێوهندییهكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، وهزیری دهرهوهی نهمسا (سیباستیان کۆرتیس) ڕایگهیاند، وڵاتهكهی کار دەکات بۆ کردنەوەى کۆنسووڵگەریى فەخریی وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان و گوتیشی: نەمسا پابەندە بە هاوکارى و پشتگیریى مرۆیى بۆ ئاوارە و پەنابەرانى دانیشتووى هەرێمى کوردستان.
لەمیانى سەردانەکەى بۆ نەمسا، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (فەلاح مستەفا)، سەردانى وەزارەتى دەرەوەى نەمسای کرد و لەلایەن (سێبستیان کورتس) وەزیرى دەرەوەوه پێشوازى لێ کرا.
لە دیدارێکدا کە دكتۆر (مستەفا ڕەمەزان) نوێنەرى حکوومەتى هەرێم لە نەمسا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتى دەرەوە و نوێنەرایەتیی حکوومەتى هەرێم لە نەمسا و بەڕێوبەرانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە ئامادەی بوون، باس لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى نێوان کۆمارى نەمسا و هەرێمى کوردستان کرا.
لەسەرەتاى دیدارەکەدا بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە باسى لە پەیوەندیی دۆستانەى لەمێژینەى نێوان نەمسا و هەرێمى کوردستان و، سەردانى وەزیرى دەرەوە بۆ هەولێر لە سەرەتایى مانگى شوباتى ئەمساڵدا کرد و، باسى لەو بابەتانە کرد کە ئێستا ڕووبەڕووى هەرێمى کوردستان دەبنەوە لە رووى ئاسایش و مرۆیى و ئابوورىیهوه، وەک ئەو ژمارە زۆرەى ئاوارە و پەنابەران کە ڕووبان لە هەرێمى کوردستان کردووە لە ئەنجامى کارە تیرۆریستییەکانى گرووپى داعش، كه تائێستا هەرێمى کوردستان پێشوازى ملیۆنێك و هەشتسەد هەزار ئاوارەى ناوخۆ و پەنابەر کردووە، کە حکومەتى هەرێمى کوردستان بە هاوکارى و پاڵپشتیى ئاژانس و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى پێداویستییەکانیان بۆ دابین کردوون، بەڵام بەهۆى قەیرانى دارایى و بەردەوامیى شەڕ دژى تیرۆر ئەم ئاوارە و پەنابەرانە پێویستیان بە هاوکاریى بەردەوام هەیە. هەروەها ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئەوەى ڕاگەیاندووە کە بۆ بەردەوامى کار و چالاکییەکانیان بۆ هاوکاری، ئاوارەکان پێویستیان بە هاوکاریى دارایى زیاتر هەیە.
(فهلاح مستهفا) لهو دیدارهدا هەروەها باسی لە خەباتى پێشمەرگە کرا دژى گرووپى تیرۆریستى داعش و ڕێگەگرتن لە پێشڕەوییەکانى ئەو گرووپە كرد، كه بۆ ئهمهیش هێزەکانى پێشمەرگە پێویستیان بە پاڵپشتى و هاوکاریى وڵاتانى هاوپەیمان هەیە لە ڕووى چەک و مەشق و چارەسەرکردنى برینداران، چونکە بەشێک لە بریندارەکان پێویستیان بە چارەسەر هەیە لە دەرەوەى هەرێم.
لە بەرامبەردا (سیباستیان کۆرتیس) ڕایگهیاند، نەمسا کار دەکات بۆ کردنەوەى کۆنسووڵگەریى فەخریی وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان و گوتی: نەمسا پابەندە بە هاوکارى و پشتگیریى مرۆیى بۆ ئاوارە و پەنابەرانى دانیشتووى هەرێمى کوردستان؛ گوتیشی، هێزەکانى پێشمەرگە ڕۆڵى بەرچاویان هەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەى داعش، ئێمە هەوڵ دەدەین هاوکار بین لە چارەسەرکردنى پێشمەرگە بریندارەکان.
هەردوولایش هاوڕا بوون لەسەر هاندانى کۆمپانیاکانى نەمسا بۆ دروستکردنى پەیوەندیى ئابوورى و بازرگانى و پشتگیرییان کرد لە بیرۆکەى ئەنجامدانى کۆنفرانسێکى ئابوورى بۆ لەیەکتر نزیککردنەوەى کۆمپانیاکانى نێوان هەردوولا.
پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا و چالاکى ڕێکخراوە تیرۆریستەکان لە ناوچەکە دوو تەوەرى دیكهی دیدارەکە بوون.




