زێره‌ڤانی و هاوپه‌یمانان دوو گرووپی داعشانیان له ناو برد

میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله-KDP.info- هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به هه‌ماهه‌نگیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، له میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله دوو گرووپی تیرۆریستانی داعشانیان له ناو برد.
وه‌ك فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به KDP.infoی ڕاگه‌یاند، سه‌عات 9:20 تا 10:00خوله‌كی ئه‌مشه‌وی یه‌كشه‌ممه‌یه، دوو گرووپی تیرۆریستی داعش له به‌رزاییه‌كانی بادۆش، به‌رامبه‌ر دوو ڕێیانی كه‌سكێ، میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله، به چه‌كی قورسی زه‌وینی له لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانییه‌وه بۆردوومان كران، دواتر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانیش 3 جار له‌سه‌ریه‌ك بۆردوومانی هه‌ردوو گرووپه تیرۆریسته‌كه‌یان كرد، كه له ئه‌نجامدا ته‌واوی تیرۆریستانی هه‌ردوو گرووپه‌كه كوژران.
به‌پێی زانیاریی وردی هه‌واڵگری و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، هه‌ر یه‌ك له‌و گرووپه تیرۆریستانه زیاتر له 5 چه‌كدار بوون.




