٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش دوو تیرۆریستی گەورە دەكوژێت

سەرچاوە: KDP.info

 مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەك لەنزیك ڕووداوەكانی شاری مووسڵ پیێ ڕاگەیاندین بەهۆی كێشەی نێوخۆیەوە  ڕێكخراوە تیرۆریستەكەی داعش  دوو گەورە بەرپرسی گوللەباران كرد.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی14ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لەمووسڵ بەمالپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ یەك شەمە(28.6.2015)،دادگای به‌ناو شەرعی ڕێكخراوی  تیرۆریستەكەی داعش، بڕیاری گوللەبارانكردنی بۆ  فەرماندەی باڵای  ڕێكخراوەكەیان وبەرپرسی  سەربازی هەواڵگری  قۆڵی لایی ڕاستی شاری مووسڵ بەناوی( عەبدولڵا ئەلراشیدیە) دەردەكات و بڕیارەكەش لەلایەن تیرۆریستانیەوە لەگەڕەكی گۆگجەلیلی ڕؤژهەلاتی مووسڵ بەبەرچاوی خەڵك جێبەجێ دەكرێت. لەبەرئەوەی ناوبراو دەستی لە دزینی 3ملیۆن دۆڵار لە نێو داعشدا هەبووە". مەموزینی گوتیشی:" تەرمەكەشی ڕاستی كەسوكاری كراوە و پێییان ڕاگەیەنراوە كە نابێت پرسەیشی بۆدابنرێت.

لەلایەكی دیكەوە ئەمڕۆ  داعش بەرپرسێكی  دیكه‌ی له‌ده‌سته‌ی (الحسبە) ویلایەتی مووسڵ بەهۆی بوونی كێشە لەگەڵ بەرپرسێكی دیكەی  نێو  هەمان دەستەكەی،  لەناوەڕاستی مووسڵ بەبەرچاوی خەڵك لەسێدارەی دا.

هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار