شیعەكان خەریكی لەسێدارەدانی 7هەزار سوننەمەزەبن

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ جیبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانەکەی 7000 كەس كە زۆربەیان سوننەن كارەساتە و لەو بابەتە دەكۆڵینەوە..گوتیشی، (عەبادی) وەزارەتی دادی سەرپشك كردووە لەم بابەتە و زەرەرمەندی سەرەكیش سوننەكانن.
(د.ئەشواق جاف) ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند": حەفت هەزار زیندانی سزای لەسێدارەدانی هەیە لە عێراق و پێشتر (مام جەلال) كە سەرۆككۆماری عێراق بوو واژۆی لەسەر ئەم بریارە نەكرد و سەرۆکكۆماری ئیستاش بەهەمان شێوە واژۆی نەكردووە بە مەبەستی پێداچونەوە بە بڕیاری دادگا و سزاكان. ئێمە كە وەكو لیژنەی مافی مرۆڤ سەردانی ئەم كەسانە دەكەین كە سزای لەسێدارەدانیان هەیە دەبینین ڕێژەی هەرە زۆری زیندانیان سوننەن و دەڵێن بێتاوانین و تەنها لەسەر مەزهەب گیراوین و هیچ تاوانێكمان نییە. لە زیندانەكان ڕیژەیەكی یەكجار زۆر ڕاگرتەیش هەیە كە تێیایاندا هیە پێنج ساڵە گیراوە بەبێ هیچ لێپێچینەوەیەك كە ئەمەش بۆ خۆی كارەساتێكە."
ڕایشیگەیاند: "جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانی حەفتهەزار زیندانی ڕێژەیەی یەكجار زۆرە، دانیشتنی پەرلەمان دەست پێبكاتەوە ئەوا ئێمە وەكو لیژنەی مافی مرۆژ لێكۆڵینەوە لەم بابەتە دەكەین و ڕوونكردنەوە لە وەزارەتی داد وەرەگرین و بانگیشتی وەزیری داد دەكەین بۆ ئەم پرسەو لەم بریارە دەكۆڵینەوە."
گوتیشی: "(حەیدەر عەبادی) وەزارەتی دادی سەرپشك كردووە لە جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانی ئەو حەفتهەزار كەسە، زەرەرمەندی یەكەم سوننەكانن و چەند كەسێك ئەم بابەتەیان کردووەتەوهتهوه بۆ قازانجی خۆیان."
جێی ئاماژهیه، حەفتهەزار زیندانی لە عێراقدا هەن كە سزای لەسێدارەدانیان بۆ بڕاوەتەوە و زۆربەی هەرەزۆریان سوننەن.
سەرباز واحید




