له ماوه‌ی ساڵێكی ته‌مه‌نیدا، داعش 3 هه‌زار كه‌سی گولله‌باران كردووه

سووریا-KDP.info- له ماوه‌ی ساڵێكی ته‌مه‌نیدا له خیلافه‌ته‌كه‌ی كه 29ی حوزێرانی 2014 رایگه‌یاند، به گوته‌ی روانگای سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، داعش زیاتر له 3هه‌زار كه‌سی گولله‌باران كردووه، كه هاووڵاتی، چه‌كدارانی هێزه‌كانی ڕژێمن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، زیاتر له 4 هه‌زار چه‌كداری ڕژێم و ئۆپۆزسیۆنی سووریا و چه‌كدارانی كورد له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعشدا بوونه‌ته قوربانی؛ به‌ڵام هه‌رچی ڕێكخراوه تیرۆریسته‌كه‌ی داعشه زیاتر له 8 هه‌زار كوژراوی هه‌بووه.
ڕوانگای سووریا له راپۆرتێكیدا كه پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێكه به‌سه‌ر راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر به‌شێكی زۆر له خاكی سووریا و عێراق، ده‌ڵێ، 3027 كه‌سی گولله‌باران كردووه.
له‌و ژماره‌یه‌یش كه داعش گولله‌بارانی كردوون، 1787یان هاووڵاتی مه‌ده‌نین كه له نێویاندا 74 منداڵ و 86 ئافره‌ت هه‌ن. هه‌ر له‌و ژماره‌یه 930 له كوژراوان سوننه‌مه‌زه‌بی هۆزی شه‌عیتاتن كه له ماوه‌ی هێرشیاندا بۆ سه‌ر دێرئه‌لزوور به‌ره‌وڕووی داعش بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 223 هاووڵاتی كورد له ماوه‌ی ته‌نیا 48سه‌عاتدا شه‌هید كراون، ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی ئه‌م دواهێرشه‌ی تیرۆریستانه كه حه‌فته‌ی ڕابرد بردییه سه‌ر كۆبانێ.
داعش هه‌روه‌ها 216 كه‌سی له یه‌كینه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی سووریا گولله‌باران كردووه، هه‌روه‌ها 881 چه‌كداری ڕژێمی كوشتوون. له نێوان ئه‌مانه‌یشدا زیاتر له 300 سه‌ربازیان پاش به‌دیلگرتن له كێڵگه‌ی نه‌وتیی شاعر له پارێزگای حمس گولله‌باران كردووه.
كۆی كوشتنه‌كان، به تۆمه‌تی وه‌ستانه‌وه دژ به داعش، به‌كرێگیراوی و سیخوڕیكردن له به‌رژه‌وه‌ندیی ڕژێم و زینا و..هتد..ین. كوشتنه‌كانیش له لایه‌ن داعشه‌وه به ڕێگه‌ی: سه‌ربڕین، هه‌ڵواسین، گولله‌بارانكردن، ڕه‌جمكردن و سوتاندن بوون.
ڕێكخراوی داعش هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی بیانی 143 ئه‌ندامی خۆی كوشتوون.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌ی ڕونگای سووریادا هاتووه، زۆرینه‌ی ئه‌و كوژراوانه له‌وانه بوون كه ویستوویانه ڕیزه‌كانی داعش جێ بهێڵن و بچنه‌وه نێو كه‌سوكاریان و به‌ڕه‌گه‌ز سووریایی نه‌بوون.
ڕاپۆرته‌كه هاوكات زانیاری داوه كه، 8هه‌زار تیرۆریستی داعش كوژراون، كوشتنه‌كانیش له چوارچێوه‌ی ئاسمانه‌هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌ڵه‌تی كه ئه‌مه‌ریكا رابه‌رایه‌تیی ده‌كات، هه‌روه‌ها له جوارچێوه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌دا بوون كه دژ به كورد، چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریادا له ناوچه جیاكاندا كردوویانه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه راگه‌یێنراوه كه، داعش زیاتر له 4 هه‌زار كه‌سی له ناوچه جیاكانه‌وه ڕفاندووه، له نێویاندا 200 مه‌سیحی ئاشووری له ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه بووه.
زریان زیاد




