عه‌لى عه‌ونى: په‌رله‌مان لایه‌نێك نییه بۆ ساغكردنه‌وه‌ى ته‌سفیاتى سیاسى

هه‌ولێر-KDP.info-ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتى ئاماژه به‌وه ده‌كات دواى 17ـی شوبات سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن داوایه‌كیان هه‌بوو كه سه‌رجه‌م ئه‌و پڕۆژانه‌ى ڕه‌هه‌ندى نیشتمانیان هه‌یه ده‌بێت به سازان تێپه‌ڕێنرێن كه‌چى خۆیشیان داواکه‌ى خۆیانیان پێشێل كرد.
(عه‌لى عه‌ونى) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمىی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "هه‌ندێك لایه‌ن له ڕێگاى په‌رله‌مانتارانیانه‌وه لێدوان ده‌ده‌ن كه گوایه فڵانه یاسا به ده‌نگى زۆرینه تێ ده‌په‌ڕێنرێت و، حسابیش بۆ كه‌س ناكرێت له كاتێكدا ئێمه ده‌ڵێن په‌رله‌مان لایه‌نێك نییه بۆ ساغكردنه‌وه‌ى ته‌سفیاتى سیاسى، په‌رله‌مان شوێنێكى یاسایى و دامه‌رزاوه‌یه‌كى گرنگه له كوردستان بۆیه ناكرێت هه‌ر لایه‌نێك به ویستى خۆى پڕۆژه‌پێشكه‌ش بكات و دواتر بیسه‌پێنێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانى دیكەدا؛ دواى 17ـى شوبات داواكارى لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ئه‌وه بوو كه سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ى ڕه‌هه‌ندى نیشتمانی‌یان هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌ماندا سازانى له‌سه‌ر بكرێت؛ جا ئه‌وه ئێمه بووین جه‌ختمان له‌سه‌ر سازان كرده‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌ى بینیمان له 23/6ـدا له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و پر‌نسیپه بوو كه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرا."
كارزان هه‌ورامی




