عه‌قید مه‌هدى: داعش مت بووه و، دەڤەرێكی زۆری گوێڕی چۆڵ کردووه

گوێڕ--KDP.info فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "داعش وره‌یان ڕووخاوه و به‌پرۆسه‌ی متبووندا چوون و ده‌ڤه‌رێكی زۆریشیان له‌گوێڕ چۆڵ كردووه.
عه‌قید (مه‌هدى عه‌لى) فه‌ره‌مانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه له گوێڕ به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "داعش له سنوورى گوێڕدا مت بووە؛ له به‌شێكى زۆرى به‌ره‌كانى جه‌نگ كشاونه‌ته‌وه بۆ ناو خانووه چۆڵه‌كانى گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى گوێڕ؛ لەو ماوەیەدا زانیارییەکی باشمان دایه فڕۆكه‌ى هاوپه‌یمانان و، ئه‌وانیش بەو گوێرەیە مۆڵگه و بنكه داعشی زۆریان وێران كرد؛ ئیدی لەو کاتەوە ئێستا به‌شێوه‌ى تاك تاك خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن و، شەوانە له دووره‌وه ته‌قه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى پێى بگوترێت هێزى سه‌ربازى نییانه و نه‌یانتوانیوه چیدی هێرش بهێنن".
گوتیشى: "بە فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان شوێنی داعشمان هەڵگرتووە و، داومانەتە هاوپەیمانان و، ئەوانیش کوتاویانە. ئەوەتا ئێستا ئیتر مۆڵگە نابەسن و، شه‌وانە به شێوه‌ى تاك تاك دێنه پێشه‌وه؛ هێزى پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش دەستیان لێ ناپارێزێت."
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "داعش دەشتەکییەکانی ئەو دەڤەرەی بەرەو مووسڵ کۆچ داوە و، زۆرێکیشیانی بێسه‌روشوێن كردووه."
كارزان هه‌ورامی




