قایمقامى تازه‌ى قه‌زاى ده‌شتى هه‌ولێر ده‌ستبه‌كار بوو

هه‌ولێر-KDP.info-جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له مەراسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی قایمقامی ده‌شتی هه‌ولێردا ڕایگه‌یاند كه پێویسته هه‌موو هێزێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى زێده‌ڕۆیی به‌كار بێت بۆ جێبه‌جێ كردنى یاسا و ڕێنماییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم.
به ئاماده بوونى تاهیر عه‌بدوڵا جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى حكوومى و حزبى ئه‌و ناوچه‌یه و فه‌رمانبه‌رانى قایمقامیه‌ت ، پڕۆسه‌ى ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنى (حسێن كه‌لارى) و ده‌ست به‌كار بوونى (ئیبراهیم شێخه‌ڵا) وه‌ك قایمقامى قه‌زاى ده‌شتى هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو. له گوته‌یه‌كدا جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر (تاهیر عه‌بدوڵڵا) ده‌ستخۆشیى له قایمقامى پێشوو كرد كه ڕۆڵى به‌رچاوى هه‌بووه له بووژاندنه‌وه‌ى ئه‌و سنووره‌دا و، زۆر باش كاره‌كانى خۆی ڕایی كردووه، هه‌روه‌ها داواى سه‌ركه‌وتنى بۆ قایمقامى تازه كرد و، هیوای خواست له ئه‌ركە تازه‌کەیدا ڕۆڵێکى كاریگه‌ری هەبێت، هه‌روه‌ها جێگرى پارێزگار داواشى كرد هه‌موو هێزێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى زێده‌ڕۆیی به‌كار بێت بۆ جێبه‌جێكردنى یاسا و ڕێنماییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم.
له گوته‌یه‌كى كورتیشدا (ئیبراهیم شێخه‌ڵا) قایمقامى تازه داواى هاریكارى هه‌ماهه‌نگى كرد له‌لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ سه‌رخستنى كاره‌كانى، سوپاسى ئاماده‌بووانیشى كرد كه بۆ پاڵپشتى ئاماده‌ى مه‌راسیمه‌كه بوون.
كه‌نعان به‌هادین




