٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەركووكییەکان هیوایان بە بەغدا نەماوە

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info-  ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك باوەڕی وایە، چوونی پارێزگاری كەركووك بۆ بەغدا هیچ ئاكامێكی نابێت و بەغدایش پابەندی ڕێككەوتن و مافی شارەكە نییە.

دوای سەردانی (نەجمەددین كەریم) پارێزگاری كەركووك بۆ بەغدا و بینینی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی عێراق و چەند بەرپرسێكی دیكە بە مەبەستی چارەكردنی گرفتەكانی كەركووك، (محەممەد كەمال) سەرۆكی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پێدەچێت لە بەغدا هەندێك شتی كەسی بۆ پارێزگاری كەركووك بكەن، بەڵام پێشبینی ناكەم بەغدا شتێك بۆ كەركووك بكات، چونكە خۆی ڕایگەیاندووە ئیفلاسی كردووە، دۆخی ئابووری تێك چووە و چوار پارێزگای گەورە ئیفلاسیان كردووە لەوانە بەغدای پایتەخت، لە هەمان كاتدا عێراق تووشی شەڕێكی قورس لەگەڵ داعش بووە و گیرۆدەیە، بۆیە پێشبینی ناكرێت عێراق لەم دوو قەیرانەدا بتوانێت ئەو داواكاریانەی پارێزگاری كەركووك جێبەجێ بكات".

(محەممەد كەمال) دەشڵێت: "تا ئێستا كەركووك بە فەرمی لەسەر بەغدایە و هەموو مووچە و میزانییەی لە بەغداوە هاتووە، بۆیە بۆ هەندێك لە كارەكان دەبێت بگەڕێینەوە بەغدا، چونكە پچڕانی سەرەكی لەگەڵ بەغدا نەكراوە، بەڵام ئەمە واقیعە و ئەو بودجەیەی پێشتر دەهات وەك پترۆدۆلار و بودجەی پارێزگاكان، ئێستا بەغدا ناینێرێت".

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار