٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رزگاربووانی دەستی داعش رەوانەی ئەڵمانیا دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-  بەڕێوەبەری كاروباری ئێزدییەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، بەڵگەنامە بۆ رزگاربووانی دەستی داعش دروست دەكرێت بۆ ئەوەی بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی دەرەوە بكرێن.

(هادی دوبانی) بەڕێوەبەری كاروباری ئێزدییەكان لە ئەوقافی پارێزگای دهۆك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەو كەسانەی لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار بوونە، دەتوانن سەردانی ئێمە بكەن بۆ وەرگرتنی پشتگیری تا ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامە و پاسپۆرتیان بۆ دەربهێنین و بۆ چارەسەركردن ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بكرێن".
(دوبانی) گوتیشی: "رزگاربووانی دەستی داعش، بێ بەڵگە ماونەتەوە، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ ناسنامە و رەگەزنامە و پاسپۆرت بۆ ئەو كەسانە دروست دەكات، هەروەها بەردەوام كار بۆ خۆشكردنی ژیانی ڕزگاربووانی دەستی داعش دەكرێت، بۆیە داوا دەكەین هەرچی زووە رزگاربووانی دەستی داعش سەردانی ئێمە بكەن، بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكانیان، چونكە بە پێی ئەو ڕێككەوتنامەیەی لە نێوان حكوومەتی هەرێم و ئەڵمانیادا كراوە دەبێت تا كۆتایی ساڵ هەزار رزگاربووی دەستی داعش بۆ چارەسەركردن ڕەوانەی ئەو وڵاتە بكرێن".

رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار