نوێنه‌ری ئۆباما له میحوه‌ری گوێڕه‌وه گوتی: هاوكارییه‌كانمان بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن

مه‌خموور-KDP.info- یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران و راوێژکاری سه‌رۆك (باڕاک ئۆباما)، سەردانی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی له جه‌نگی دژ به داعشدا لە مەلاقەرە کرد و لەگەڵ (سیروان بارزانی) بەرپرسی میحوەری مەخموور گوێڕ کۆ بووه‌وە؛ ئه‌و له‌و سه‌ردانه‌دا جه‌ختی كرده‌وه كه، وڵاته‌كه‌ی له هه‌وكاریكردن و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
(برێت ماکگۆرک)، به ڕۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند، هاتووه تا له نزیكه‌وه گوێ له هێزی پێشمه‌رگه بگرێت و داواکارییەکانیان به ئەمەریکا بگه‌یه‌نێته‌وه، تا باشتر بتوانن بەرەنگاری تیرۆریستان ببنەوە.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی، خۆشحاڵم كه ئەمڕۆ سەردانی پێشمەرگە قارەمانەکانم کرد لە گوندێکی نزیک گوێڕ، کە قارەمانانە له بری هه‌موو جیهان لە دژی داعش دەجەنگن.




