300 خێزانی کوردانی گەرگەری لە چنگی داعش ڕزگاریان بووه

مووسڵ-KDP.info- پاش ساڵێك له دەستبەسەرداگرتنییان له شاری مووسڵ لەلایەن داعشەوە، زۆربەی کوردانی گەرگەری توانییان خۆیان له چنگی تیرۆریستانی داعش ڕزگار بکەن و، ئێستا لە سنووری زوممار گیرساونەتەوە.
(حەسەن خەڵۆ( بەرپرسی لێژنەی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سنووری شارەدێی زوممار بە مالپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ساڵێک لەمەوبەر ڕێکخراوی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی پارێزگای مووسڵی کۆنترۆڵ کرد و ژمارەیەکی زۆر لە پێکهاتە جیاکانی به بهشێك له کوردانیشهوه لە شارەکە گیریان خوارد، بهڵام دوای ماوەیەک و لەگەڵ ڕەخسانی هەردەرفەتێکدا، پێكهاتهكانی كورد توانیویانە خۆیان لەژێردەستی داعش ڕزگار بکەن، هۆزی گەرگەرییش یەکێك لە هۆزەکانی کوردە و ژمارەیەکی بەرچاویان لە شاری مووسڵدا دهژیێن، لەم ماوەیەدا دهرفهتیان هێناوه و زۆربەیان توانیویانە خۆیان ڕزگار بکەن.
گوتیشی، بەگوێرەی زانیاریی ورد كه لهبهر دهستیانه، زیاتر لە 300خێزانی هۆزی کوردانی گەرگەری توانیویانە لەژێردەستی داعش ڕابکەن و خۆیان ڕزگار بکەن.
ئهو بهرپرسهی ناوجهی پارتی دهڵێ، له ئێستادا له شاری مووسڵ، کوردانی گەرگەری زۆر بە کەمی ماون و، ئهوانهیشی ڕزگاریان بووه، زۆربەیان لە سنووری زوممار گیرساونەتەوە و پێداویستیەکانیان لەلایە هەرێمەوە بۆ دابین کراوە.
هەژار مەموزینی




