هه‌ڵۆ نه‌جات: سه‌ركرده‌یه‌كی حیزبی به‌عس ده‌ستگیر كرا

كه‌ركووك-KDP.info- بەرێوبەری ئاسایشی کەرکووک ئاشکرای کرد، سەرکردەیەکی دیاری حیزبی بەعسی رووخا‌و لە شاری کەرکووک لە رێگەی تیمێکی ھەواڵگریی حکوومەتی عێراقه‌وه دەستگیر کراوە، کە ناسنامە و ھەموو بەڵگەکانی ساختە کردوون بۆئەوەی نەناسرێتەوە، بەڵام لە رێگەی موبایلەکەیەوە ناسراوەتەوە و دەستگیر کراوە.
بەرێوبەری ئاسایشی کەرکووک لیوا (ھەڵۆ نەجات) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوێنێ هه‌ینی تیمێک لەلایەن دادگای ھەواڵگریی بەغداوە ھاتووە بۆ کەرکووک و، بەپێی ئەو تەکنەلۆژیایە ئەوان ھەیانە چاودێریی پەیوەندی تەلەفۆنیی سەرکردەیەکی حیزبی بەعسی رووخاویان کردووە کە ناوی (عەبدولباقی سەعدوون)ە و لە گەڕەکی خەزاری شاری کەرکووک دانیشتووە و، ناسنامە و ھەموو بەڵگەکانی خۆی ساختە کردوون، ھەندێک لە شێوەی گۆرابوو بەھۆی تێپەرینی کات کە زیاتر لە11ساڵە، بەڵام ئەفسەری ھاورێی لەگەڵ تیمەکە ھاتبوون و ناسیبوویانه‌وە و دەستگیر کراوە.''
لیوا(ھەڵۆ نەجات) گوتیشی، دەزگا ئەمنییەکانی کەرکووک پێشتر ھیچ زانیاری‌یان لەسەر ئەو کەسە نەبووە و، لەلایەن ئەو تیمەوه دەستگیر کراوە و بردراوە بۆ بەغدا، بەڵام لە رێگەی مۆبایلەکەیەوە دەستگیرکراوە و ناسێندراوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ئێستا دیار نییە ھیچ کردەوەیەکی ئەنجام داوە یان نا، پەیوەندی لەگەڵ تیرۆریستان ھەبووە یاخود نا، بەڵام لە سەردەمی بەعس تاوانی کردووە.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق(حه‌یده‌ر عه‌بادی) ده‌رباره‌ی ده‌ستگیركردنی (سه‌عدوون) گوتوویه‌تی، پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه به كۆششی ده‌ستگای هه‌واڵگریی عێراقی بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، (سه‌عدوون) سێ ساڵ پێشتر له (عێززه‌ت دووری) جیا بووه‌ته‌وه و به ته‌نیا كاری كردووه.
(عەبدولباقی سه‌عدوون) به یه‌كێك له دیارترین به‌رپرسه‌كانی ڕژێمی پێشوو هه‌ژمار ده‌كرێ، یه‌كێك له‌و داواكراوانه‌یه له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه كه له ساڵی 2005دا، بڕی ملیۆنه‌ك دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێك دیاری كرا كه زانیاریی دروست له‌باره‌یه‌وه بدركێنێ.
(عەبدولباقی سه‌عدوون) له سه‌رده‌می ڕژێمه له‌نێوچووه‌كه‌ی به‌عسدا پۆستگه‌لێكی هه‌بوون، له‌وانه، به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی حیزبی به‌عس له پارێزگای دیاله و ناوچه‌كانی باشووری عێراق، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی حیزبی به‌عسیش بووه له عێراقدا.
بڵند ئیبراھیم




