ئێران جارێكی دی دواخستنی هه‌نارده‌ی غازی بۆ عێراق راگه‌یاند

تاران-KDP.info- وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران ئه‌مڕ شه‌ممه، هه‌نارده‌كردنی غازی سرووشتی بۆ عێراق، بۆ كاتێكی نادیار دواخست و، ده‌یشڵێت به هۆی باری ئه‌منییه‌وه‌یه.
ئێران و عێراق له ساڵی 2013 ڕێككه‌وتنێكیان واژۆ كرد، به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان ده‌بوایه تاران بۆ پڕكردنه‌وه‌ی سێ وێستگه‌ی كاره‌با غازی ره‌وانه‌ی به‌غدا و دیاله كردبا، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر گرێبه‌ستی نێوانیان، هێشتا پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردن ده‌ستی پێنه‌كردووه.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی شانا، كه هیی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێرانه له زاری (ڕه‌زا كاملی)ی سه‌رۆكی كۆمپانیای نشتیمانیی ئێرانه‌وه بۆ هه‌نارده‌ی غاز گوێزتوویه‌تییه‌وه، خراپیی باری ئه‌منی و ئاماده‌یی داعش له عێراق له پشت دواخستنی هه‌نارده‌كردنی غازدان.
كاتێكیش لێیان پرسی ئه‌دی كه‌ی هه‌نارده‌ی ده‌كه‌ن، گوتی، ئه‌مه وابه‌سته‌ی باری ئه‌منیی عێراقه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌نارده‌ی غازی ئێران له مانگی ئازاردا گوتی، هه‌ركه دۆخی ئه‌منیی عێراق باش بوو غاز ره‌وانه ده‌كه‌ین. له مانگی ئه‌یلوولی پاریشدا ئێران بۆ یه‌كه‌مجار دواخستی هه‌نارده‌ی غازی بۆ عێراق ڕایگه‌یاند.
زریان زیاد




