ته‌شتێ..13 تیرۆریستی داعش كوژران

ته‌شتێ-KDP.info-دوو مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعش له لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌رماده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، له گوندیته‌شتێ كرانه ئامانج و ئۆتۆمبێلێكیان تێكشكێندرا و 13 تیرۆریستی داعش‌یش كوژران.
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9، رێككه‌وتی 27-6-2015 هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به چه‌كی قورسی زه‌مینی، به هه‌ماهه‌نگی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، دوو مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعشان له گوندی ته‌شتێ، به‌رانبه‌ر دوو ڕیانی كه‌سكێ، میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله، به‌خه‌ستی بۆمباران كران،كه بۆردومانه‌كه به‌گوێره‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، به‌ڕێوه‌چوو و له ئاكامدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری مه‌رزییه تێكشكێندراوه و
13 تیرۆریستی داعش‌یش كوژراون.




