دووشەممە په‌رله‌مانتارانی كوردستان کۆ دەبنەوە

هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى زه‌رد ڕایده‌گه‌یێنێت دووشه‌ممه په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنى خۆى دەکات و پەرلەمانتاران بابەتێک تاوتوێ دەکەن.
(فه‌یرۆز ته‌ها عه‌بدولخالق) په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنى زه‌ردى په‌رله‌مانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "دووسبه‌ى دووشه‌ممه دانیشتنى ئاسایى ژماره (18)ـى خوڵى به‌هاره له خوڵى هەڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له سەعات (11)ى پێشنیوه‌ڕۆ ده‌کرێت."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ڕاشیگه‌یاند: "له به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كەدا هاتووه، گفتوگۆ ده‌بێت له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای (ڕێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ)، به‌پێی مادده‌كانی (72، 74 و 75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (1)ـە هەموارکراوەکەی ساڵی 199ـدا."
نه‌شوان به‌رزنجى




